27/06/2025 824 جار خوێنراوەتەوە

چین.. درۆنێك بە قەبارەی مێشێك دروستكرا و كامێرای بچووكی تێدایە

پەیام

زانكۆی نیشتمانیی تەكنەلۆجیای بەرگریی چین، بە سەركەوتوویی درۆنێكی نوێی پەرەپێداوە كە قەبارەكەی لە مێشێك زیاتر نییە و گونجاوە بۆ بەكارهێنان لە ئەركی سیخوڕی دا.

زانكۆی نیشتمانیی تەكنەلۆجیای بەرگریی چین، بە سەركەوتوویی درۆنێكی نوێی پەرەپێداوە كە قەبارەكەی هێندەی مێشێك دەبێت و كامێرای بچووكی تێدایە و وایكردووە گونجاو بێت بۆ بەكارهێنان لە ئەركی سیخوڕیكردندا.

دیزاینی درۆنە نوێیەكە لەسەر بنەمای كۆمەڵێك باڵی هاوشێوەی گەڵا دروستكراوە، كە توانای فڕینی بە بێدەنگی هەیە، هەروەها سێ قاچی باریكی هەیە كە ئەستوورییان هێندەی ئەستووریی مووە لە مرۆڤدا، كە بۆ كاتی نیشتنەوە و بەرزبوونەوەی دروستكراوە. و پشت بە عەدەسەی كامێرا و مایكرۆفۆنێكی بچووككراوەی دەبەستێت.

درۆنە نوێیەكەی چین دەتوانێت وێنە و دەنگ و سیگناڵە كارەباییەكان تۆمار بكات، ئەمەش وایكردووە كە گونجاو بێت بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی سیخوڕی كە پێویستیان بە نهێنیی تەواو هەیە. بەجۆرێك كە ئەم فڕۆكەیە بەهۆی قەبارە بچووكەكەیەوە، بە چاوی مرۆڤ بە ئاسانی دەستنیشان ناكرێت.

ئەم داهێنانە نوێیەی حكومەتی چین كارئاسانی دەكات، كە بە ئاسانی بگەنە ئەو شوێنانەی گەیشتنیان بە فڕۆكە بێفڕۆكەوانە ئاساییەكان قورسە، وەك ناو ماڵەكان و ژوورە داخراوەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە یابان دوو بزن بۆ لەناوبردنی گژوگیای زیانبەخش ئەركدار كران

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    كۆریای باكوور بە دزینی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە باینانس تۆمەتباردەكرێت

  • پێش 2 هەفتە

    لە گەورەترین دزیی ئەلیكترۆنییدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە پلاتفۆرمی "باینانس" دزرا

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو گەنجە ئەمریكییەی 19 سەرنشینی پاسێكی ڕزگار كرد دەڵێت قورئان هاندەری بووە

  • پێش 3 هەفتە

    توێژینه‌وه‌یه‌ك: شیرینی و خواردنه‌وه‌ گازییەكان مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان زیاتر دەكەن

  • پێش 3 هەفتە

    سەروپێ بە خواردنێكی بەتام و چێژبەخش دادەنرێت بە تایبەت لە وەرزی سەرمادا

  • پێش 3 هەفتە

    گیانلەدەستدانی یەكەم تووشبوو بە ڤایرۆسی شامۆندا لە فەڕەنسا ڕاگەیەندرا

  • پێش 3 هەفتە

    پاش فشارەكانی سەریان، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و كارمەندەكانی خەڵات دەكرێن

سەرەتا