24 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
نوێنه‌ری تڕه‌مپ: ئێران ئاماده‌یه بۆ ڕێكه‌وتنێكی گشتگیر
سیڤ ویتكۆڤ نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕایگه‌یاند پێی وایه ئێستا ئێران ئاماده‌یه بۆ ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر، له دوای ئه‌و پێشهات و په‌سه‌ره‌سه‌ندنانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ڕوویدا.
ویتكۆڤ له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا هیواداره ڕێككه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجامبدرێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه: هه‌لومه‌رجی ئێستا سه‌ره‌ڕای هه‌ستیارییه‌كه‌ی، ده‌رگایه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ ڕێككه‌وتنێكی مێژوویی ده‌كاته‌وه.
ناوبراو زیادی كرد: هه‌ستێكی به‌هێزم هه‌یه كه ئێران به‌ڕاستی ئاماده‌یه بۆ ئه‌م ڕێككه‌وتنه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و ئاماژانه‌ی له تارانه‌وه دێن، نه‌رمییه‌كی زیاتر له جاران ده‌رده‌خه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا ویتكۆف پێی وایه كه له داهاتوودا ڕاگه‌یاندنی زیاتر ده‌ببینن له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی وڵاتان به ڕێككه‌وتنی ئه‌براهام، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی هیچ وڵاتێك بكات، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌وڵی دیپلۆماتی له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە