26/06/2025
223 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. له ئه‌نجامی جه‌نگی دوانزه ڕۆژه‌دا زیاتر له 600 كه‌س كوژراون
له ئه‌نجامی شه‌ڕی 12 ڕۆژه و هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر ئێران 627 كه‌س كوژراون و چوار هه‌زار و 870 كه‌سیش بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاماری قوربانییه‌كانی 12 ڕۆژی شه‌ڕی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كۆی گشتی كوژراوانی هێرشه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی گه‌یشتووه‌ته 627 كه‌س و چوار هه‌زار و 870ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، پارێزگاكانی تاران و كرماشان له پێشه‌نگی لیستی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كاندا بوون و زۆرترین ژماره‌ی كوژرا و برینداریان تۆمار كردووه.
هاوكات به وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، زیاترله 56 له‌سه‌دی كوژراوان له شوێنی ڕووداوه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام كه‌مترله 13 له‌سه‌دیان دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئێران ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو پرسه‌یه‌كی فه‌رمی له تارانی پایته‌خت بۆ ئه‌و فه‌رمانده باڵا سه‌ربازییه‌كان و زانا ئه‌تۆمیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گێڕێت، كه له شه‌ڕی 12 ڕۆژه‌ی ئه‌م دواییه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی به‌ئامانج گیرابوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە