5 کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل: لە هێرشەكانماندا بۆ سەر ئێران 11 زانای ئەتۆمیمان کوشتووە

پەیام

قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاند: لەمیانی هێرشەكەیان بۆ سەر ئێران 11 زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتەیان تیرۆر كردووە.

قەوارەكە لە ئامارێكی نوێدا كە لەلایەن سوپای زایۆنییەوە ئامادە كراوە باس لەوە دەكات، لەماوەی 12 ڕۆژی هێرشەكانیان بۆ سەر ئێران 11 زانای ئەتۆمییان تیرۆر كردووە و زیانێكی زۆریشیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتە گەیاندووە.

ڕوونیشی دەكاتەوە "ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان بۆ سەر ئێران چوار ئامانجیان پێكاوە كە پێك دێن لە پێگەكانی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكە، توانای بەرهەمهێنانی موشەكەكان، سەكۆی هەڵدانی موشەكەكان و موشەكەكانی زەوی بۆ ئاسمان". 

قەوارەی زایۆنی دەشڵێت: ئۆپراسیۆنەكە بووەتە هۆی تیرۆركردنی چەندین سەركردەی ئەمنی و سەربازیی ئێران، ئەمە جگە لە كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی ئاسمانی ئەو وڵاتە.

باس لەوەش دەكات، سێ دامەزراوە ئەتۆمییەكەی ئێران زیانێكی زۆر گەورەیان بەر كەوتووە، هەروەها هەزاران تاقیگە و ناوەندی توێژینەوە و پەرەپێدانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمییان وێران كردووە.

هەر ئەمڕۆش زانكۆی ئێران بۆ زانست و تەكنەلۆژیا كوژرانی زانایەكی دیكەی ئەتۆمی بەناوی سلێمان سلێمانی ڕاگەیاند، بەو وتەی زانكۆكە ئەم زانایە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە هێرشێكی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئەو وڵاتە كوژراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 47 خولەک پێش ئێستا

    هێرشەکان ئێرانى بەتەواوى لاواز نەکردووە و هێشتا لە زۆربەی دەوڵەتانی ناوچەكە بەهێزترە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: لە هێرشەكانماندا بۆ سەر ئێران 11 زانای ئەتۆمیمان کوشتووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەربازانی ئیسرائیل: فەرمانی تەقەكردنمان لە هاووڵاتیانی مەدەنی غەززە پێ دراوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکانى سەر غەززە بەردەوامە و ئەمڕۆش دەیان كەسی دیكە بوونە قوربانى

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: سووریا پێویستى بە دەرفەتى نوێیە و ناشیەوێت شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بکات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: تائێستا پلانمان بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا نییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    خامنه‌یی: ئێمه‌ سه‌ركه‌وتوو بووین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. له‌ ئه‌نجامی جه‌نگی دوانزه‌ ڕۆژه‌دا زیاتر له‌ 600 كه‌س كوژراون

سەرەتا