5 کاتژمێر پێش ئێستا 96 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: ڕێككەوتنی بازرگانیمان لەگەڵ چین كردووە و دەکرێ لەگەڵ هیندستانیش بیکەین

پەیام

لە میانی وتەیەكیدا لەبارەی پرسی ئابوورییەوە لە كۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند: دوێنێ ڕێككەوتنێكی بازرگانیی نایابمان لەگەڵ چین واژوو كردووە و دەكرێت لەگەڵ هیندستانیشدا ڕێككەوتنێكی زۆر گەورە ئەنجام بدەین.

ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا، وەزیری بازرگانی، نوێنەری بازرگانی، زیاد لە كاتی ئاسایی خۆیان كاریان كردووە بۆ ئەوەی ڕێككەوتنی بازرگانی لەگەڵ وڵاتان ئەنجام بدەن و ڕایگەیاند: "هەمووان خوازیاری ڕێككەوتنن".

وتیشی: "لەگەڵ هەموو كەسێك ڕێككەوتن ناكەین. تەنیا نامەیەك بۆ هەندێكیان دەنێرین و دەڵێین: زۆر سوپاستان دەكەین، ڕێژەی سەدا (25، 35، 45) باج دەدەن".

لای خۆیەوە، وەزارەتی بازرگانیی چینیش جەختی لە ڕێككەوتنەكە كردەوە، لە ڕاگەیاندراوێكدا باسی لەوە كرد "بەپێی ڕێككەوتنەكە چین پابەندە بە چاوخشاندنەوە بە داواكارییەكانی تایبەت بە هەناردەكردنی ئەو بەرهەمانەی لەژێر كۆنترۆڵیدان و پەسەندیان بكات، لە بەرانبەردا ئەمریكا پابەندە بەوەی هەندێك سنوورداری سەبارەت بە چین هەڵبگرێت".
لە ڕاگەیاندراوەكەدا داوا لە لایەنەكان كراوە پابەندبن بە پێویستییەكانی ئەو ڕێككەوتنەی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی پێنجی حوزەیراندا سەركردەكانی هەردوو وڵات پێی گەیشتوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێككەوتنی بازرگانیمان لەگەڵ چین كردووە و دەکرێ لەگەڵ هیندستانیش بیکەین

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەوروپا داواى دەستبەجێ هەڵگرتنى گەمارۆى سەر غەززە دەكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا دەیەوێت لەڕێى سوككردنی سزاکانیەوە، ئێران بۆ دانوستانەكان بگەڕێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێران له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت ڕژێمه‌كه‌ی ده‌گۆڕین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: كاتی ئه‌وه‌یه‌ نه‌ته‌نیاهوو ڕزگار بكه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپه‌یمانی ناتۆ كۆده‌بێته‌وه‌ و خه‌رجی به‌رگری زیاد ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ دژی لێپێچینه‌وه‌ له‌ تڕه‌مپ ده‌نگیدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئۆكرانیا: جه‌نگی ئیسرائیل-ئێران سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر ئۆكرانیا لادا

سەرەتا