4 کاتژمێر پێش ئێستا 108 جار خوێنراوەتەوە

سەربازانی ئیسرائیل: فەرمانی تەقەكردنمان لە هاووڵاتیانی مەدەنی غەززە پێ دراوە

پەیام 

سەربازانی سوپای زایۆنی دان بەوەدا دەنێن، فەرمانیان پێ دراوە تەقە لەو هاووڵاتیانەی كەرتی غەززە بكەن كە لە نۆرەی وەرگرتنی هاوكارییدا وەستاون.

ئەفسەران و سەربازانی سوپای زایۆنی دووپاتی دەكەنەوە، ڕێنمایی ڕاستەوخۆیان پێ دراوە تا تەقە لەو فەڵەستینیانە بكەن كە لەنزیك ناوەندەكانی وەرگرتنی هاوكاری ناسراو بە "ڕێكخراوی مرۆیی غەززە"، كۆ بوونەتەوە.

ئەو ئەفسەر و سەربازانە بە ڕۆژنامەی هارێتسی قەوارەی زایۆنییان وتووە: فەرمانەكان لەلایەن سەركردایەتیی سوپاوە دەركراون بۆ دوورخستنەوەی فەڵەستینییەكان لە ناوەندەكانی دابەشكردنی هاوكاری.

هەروەها جەخت لەوە دەكەنەوە "فەڵەستینییەكان هیچ چەكێكیان پێ نەبووە و مایەی هەڕەشەش نەبوون بۆ هیچ كەسێك، لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانیان پێ كراوە تەقەیان لێ بكەن!".

یەكێك لەو سەربازانەی سوپای زایۆنی ناوەندەكانی دابەشكردنی هاوكاری لە غەززە بە "مەیدانی شەڕ" وەسف دەكات و دەشڵێت: ئێمە تەقە لەو كەسانە دەكەین وەكو ئەوەی ئەوان هێزێكی شەڕكەر بن.

باس لەوەش دەكات "سوپا بەڕێگەی ئاسایی بڵاوە بە لێقەوماوانی غەززە ناكات لە نۆرەی وەرگرتنی هاوكارییەكان، بەڵكو هەموو جۆرە چەكێكی قورس بەكار دەهێنێت".

سەربازێكی دیكەی سوپای زایۆنی دان بەوەدا دەنێت "كوشتنی ئەو كەسانەی لەسەرەی وەرگرتنی هاوكاریدا دەوەستن بووەتە كارێكی ڕۆتینی ڕۆژانە".

بەپێی ئامارەكان، لە 27ی ئادارەوە تا ئێستا، 549 فەڵەستینی لە ناوەندەكانی وەرگرتنی هاوكاری لە غەززە شەهید و نزیكەی چوار هەزاری دیكەش بریندار بوون. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 خولەک پێش ئێستا

    هێرشەکان ئێرانى بەتەواوى لاواز نەکردووە و هێشتا لە زۆربەی دەوڵەتانی ناوچەكە بەهێزترە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: لە هێرشەكانماندا بۆ سەر ئێران 11 زانای ئەتۆمیمان کوشتووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەربازانی ئیسرائیل: فەرمانی تەقەكردنمان لە هاووڵاتیانی مەدەنی غەززە پێ دراوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکانى سەر غەززە بەردەوامە و ئەمڕۆش دەیان كەسی دیكە بوونە قوربانى

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: سووریا پێویستى بە دەرفەتى نوێیە و ناشیەوێت شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بکات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: تائێستا پلانمان بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا نییە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    خامنه‌یی: ئێمه‌ سه‌ركه‌وتوو بووین

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. له‌ ئه‌نجامی جه‌نگی دوانزه‌ ڕۆژه‌دا زیاتر له‌ 600 كه‌س كوژراون

سەرەتا