1 رۆژ پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
خامنه‌یی: ئێمه سه‌ركه‌وتوو بووین
له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر ئێران، ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه ئامانجی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌كات.
عه‌لی خامنه‌یی له گوتارێكدا كه له‌لایه‌ن كه‌ناڵی فه‌رمی ئێران بڵاوكرایه‌وه، له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێران له جه‌نگی دژ به قه‌واره‌ی زایۆنیدا، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و وتی: به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیرانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی قه‌واره‌ی زایۆنی تێكشكاوه.
خامه‌نه‌یی ڕایشیگه‌یاند: بۆ ڕزگاكردنی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕژێمی ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردانی له شه‌ڕه‌كه كرد، چونكه ئه‌گه‌ر ڕژێمی ئه‌مریكا ئه‌و كاره‌ی نه‌كردایه، ئه‌وه قه‌واره‌ی زایۆنی به‌ته‌واوی ده‌ڕووخا.
خه‌مانه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، پێویسته له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا لێپرسینه‌وه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بكرێت، جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌مریكا به هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، هیچ شتێكی گرنگی به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
وتیشی: ئه‌گه‌ر واشنتۆن هێرش بكاته سه‌ر ئێران، ئه‌وه بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە