5 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ دژی لێپێچینه‌وه له تڕه‌مپ ده‌نگیدا
په‌یام
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سێشەممە بە زۆرینەی دەنگی دژی هەنگاوێک بۆ لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا وه‌ستایه‌وه، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی دیموكراته‌كانه‌وه بە هۆی "خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات" و دەستپێکردنی هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر ئێران بەبێ مۆڵەتی پێشوەختەی کۆنگرێس ئاماده‌كرابوو.
ئەم هەنگاوە لەلایەن نوێنەری دیموکراتەکان ئەل گرین لە ویلایەتی تەکساس دەستیپێکرد، هەرچەندە پارتەکەی لەسەر دەستپێشخەرییەکە پشتیوانی نه‌كرد و بوونه دووبه‌شه‌وه. زۆربەی دیموکراتەکان دژی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ده‌نگیاندا و داوای دواخستنی بڕیارنامەکەیان كرد.
دەنگدانەکە بە ٣٤٤ کەس لە دژی دەستپێشخەرییەکە و ٧٩ کەسیش بە بەڵێ کۆتایی هات.
گرین پێش دەنگدانەکە وتی: "من ئەمە دەکەم چونکە نابێت هیچ کەسێک دەسەڵاتی ئەوەی هەبێت زیاتر لە 300 ملیۆن کەس پابەند بکات بە شەڕەوە بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بە کۆنگرێس بکات ".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە