21 کاتژمێر پێش ئێستا
174 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: كاتی ئه‌وه‌یه نه‌ته‌نیاهوو ڕزگار بكه‌ین
دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوا ده‌كات دادگایی كردنی بنیامین نه‌ته‌نیاهو ڕابگرێت و ده‌شڵێت: له دوای ئه‌وه‌ی ئیسڕائیلمان ڕزگار كرد كاتی ئه‌وه‌یه‌ت نه‌ته‌نیاهو ڕزگار بكه‌ین.
تڕه‌مپ له لێدوانێكدا وتی: زانیاری هه‌یه له باره‌ی بانگهێشتكردنی نه‌ته‌نیاهو بۆ دادگا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، ئه‌و كاره‌شی به كارێكی بێوێنه و گاڵته‌جاڕانه ناو برد و داوای كرد دادگایی كردنه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه یاخود لێبوردنی گشتی پێ ببه‌خشرێت.
به وته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا نه‌ته‌یاهو زۆری له پێناو ئیسڕائیل كردووه و هیچ كه‌س نه‌یتوانیوه وه‌ك ئه‌و باشتر هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌بێت.
تڕه‌مپ وتیشی: ئه‌مریكا ئیسڕائیلی ڕزگار كرد ئیستا كاتی ئه‌وه‌یه نه‌ته‌نیاهو ڕزگار بكات، له باره‌شیه‌وه ده‌ڵێت: له مێژووی ئیسڕائیل كه‌س وه‌ك ئه‌و ئازایانه نه‌جه‌نگاوه.
نه‌ته‌نیاهو له ساڵی 2020ه‌وه تا ئیستا چه‌ند جارێك به بۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی بانگهێشتی دادگا كراوه به‌ڵام به‌هۆی جه‌نگی سه‌ر غه‌ززه‌وه دادگاییه‌كانی دواخراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە