19 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: ئێران له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت ڕژێمه‌كه‌ی ده‌گۆڕین
په‌یام
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، دۆناڵد تره‌مپ ڕای وایه ئه‌گه‌ر ئێران له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت ئه‌وا كار بۆ گۆڕینی ڕژێمی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
ماركۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: كێشه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌ویه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌سته به‌و سیسته‌مه‌ی حكومڕانی كه هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌مان لێ بكات، ئه‌مڕۆ هه‌ڕه‌شه له ئیسڕائیل بكات، سبه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات. به‌ڵام سه‌رۆك تره‌مپ ڕوونی كرده‌وه ڕێگا نادات ئه‌مه ڕوو بدات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، گۆڕینی سیسته‌می حكومڕانی له ئیران ئامانجی ئه‌مریكا نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت ئه‌وا دۆناڵد تره‌مپ وای ده‌بینێت ئه‌گه‌ری گۆڕینی ڕژێمی ئه‌و ولاته هه‌یه و كاری بۆ ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە