18 کاتژمێر پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی ئۆكرانیا: جه‌نگی ئیسرائیل-ئێران سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر ئۆكرانیا لادا
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جه‌نگی نێوان ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر ئۆكرانیا لادا و كێشه‌ی بۆ دروست كردوون.
ڤلۆدیمێر زیلینیسكی له چاوپێكه‌وتنێكی میدیاییدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جه‌نگی نێوان تاران و ته‌لئه‌بیب كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ئۆكرانیا دروست كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنجی سیاسی له جیهان گۆڕا، ئه‌مه‌ش به مانای كه‌مبوونه‌وه‌ی یارمه‌تی و پشتیوانی بۆ كیێڤ دێت.
زیلینیسكی ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه پشتیوانیی سه‌ربازی و دارایی و میدیایی له ئه‌مریكاوه بۆ ئۆكرانیا كه‌می كردووه و هه‌ست به‌و گۆڕانكارییانه ده‌كه‌ین.
پێشتریش سه‌رۆكی ئۆكرانیا هۆشداریی دابووه ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا به‌وه‌ی سه‌رنجیان له‌سه‌ر ئۆكرانیا لا نه‌چێت و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر پشتیوانیی ئه‌و وڵاته له جه‌نگی به‌رگریدا به‌رانبه‌ر ڕووسیا، ڕٍاشیگه‌یاندبوو: با ململانێی ئێرانی - ئیسرائیلی سه‌رقاڵتان نه‌كات و ئۆكرانیاتان له‌بیر نه‌باته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە