5 کاتژمێر پێش ئێستا 108 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: هەفتەی داهاتوو ئاگربەست لە غەززە دەستپێدەكات

پەیام 

جارێكی دیكە سەرۆكی ئەمریكا بانگەشەی نزیكبوونەوە لە ئاگربەست لە غەززە دەكات و دەڵێت: هەفتەی داهاتوو ئاگربەستی غەززە دەستپێدەكات.

شەوی ڕابردوو لە پەراوێزی مەڕاسیمێكدا لە كۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاماژەی بەوە دا، بەردەوامە لەسەر گفتوگۆ لەگەڵ كەسە پەیوەندیدارەكان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس. بانگەشەی ئەوەشی كرد "ئەمریكا هاوكاریی مرۆیی و پشتیوانیی بۆ ناوچەكە دابین كردووە".

ترەمپ دەڵێت: ئێمە لە جەنگ تێوە نەگلاوین، بەڵام خەڵك لەوێ دەمرن و ئێمەش دەیانبینین كە خۆراكیشیان بۆ نەماوەتەوە و دۆخی غەززە زۆر سامناكە.

سەرۆكی ئەمریكا ڕاشیگەیاندووە: بڕوام وایە لە هەفتەی داهاتوودا ئاگربەستی غەززە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

پێشتر دەستەی پەخشی زایۆنی بڵاوی كردەوە ناكۆكی لەنێوان حەماس و قەوارەی زایۆنی هێشتا لە بابەتی چۆنێتی و كاتی ڕاگرتنی جەنگ بەردەوامە. ڕایشیگەیاند: ئیسڕائیل بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ ئامادەیە، بەڵام پێویستە لە چوارچێوەی پێشنیازەكانی نوێنەری ئەمریكادا بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هەفتەی داهاتوو ئاگربەست لە غەززە دەستپێدەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئەگەر ئێران بیر لە پیتاندنی یۆرانیۆم بكاتەوە هێرشی دەكەمەوە سەر

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك.. سەركەوتنی موسڵمانێك لە هەڵبژاردنەکان هەڵمەتەكانی دژ بە موسڵمانانی زیادكردووە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتن: ڕۆژاوا هەرچەندە هەوڵی بەخاكسپاردنی ڕووسیا دەدات، بەڵام خۆی بەمنزیكانە دەمرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێككەوتنی بازرگانیمان لەگەڵ چین كردووە و دەکرێ لەگەڵ هیندستانیش بیکەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەوروپا داواى دەستبەجێ هەڵگرتنى گەمارۆى سەر غەززە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا دەیەوێت لەڕێى سوككردنی سزاکانیەوە، ئێران بۆ دانوستانەكان بگەڕێنێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێران له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت ڕژێمه‌كه‌ی ده‌گۆڕین

سەرەتا