7 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
دادوه‌ره‌كانی دادگای فیدڕاڵی ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان
دوای مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، سه‌رۆكی نوێی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. ئه‌و دادوه‌رانه‌ش كه ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
میدیای فه‌رمیی عێراق بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق مه‌رسومێكی كۆماری ده‌ركردووه و تیایدا هاتووه، دادوه‌ر مونزیر ئیبراهیم حسێن، وه‌ك سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ڕایگه‌یاند، جاسم محه‌مه‌د عه‌بوود، سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی خانه‌نشین ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناجێگیریی باری ته‌ندروستیی ناوبراو. هه‌روه‌ها مونزیر ئیبراهیم حسێن كه سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی عێراق بۆ جێگره‌وه‌ی جاسم عه‌بوود كاندید كرا.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری به ماڵپه‌ڕی به‌غدادولیه‌ومی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و دادوه‌رانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، له‌دوای دانانی سه‌رۆكی نوێ بۆ دادگای فیدڕاڵی ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
گۆڕینی سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی له كاتێكدایه سكاڵای ژماره‌یه‌ك مووچه‌خۆری هه‌رێمی كوردستان له‌و دادگایه‌یه كه تیایدا داوای فه‌رمانسالارییه‌كیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی مووچه‌كانیان بۆ خه‌رج بكات و كێشه‌ی نه‌بوون و دواكه‌وتنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداد چاره‌سه‌ر بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە