7 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆن: واده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژ ناكرێته‌وه
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند كاتی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له سه‌ره‌تای مانگی 10 ده‌بێت و واده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژ ناكرێته‌وه.
حه‌سه‌ن هادی زایر، وته‌بێژی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارده‌كان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوز ئاشكرای كرد كه كۆمسیۆن سه‌ره‌تای مانگی 10/ (تشرینی یه‌كه‌م)ی دیاری كردووه بۆ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره له 11ی 11 به‌ڕێوه بچێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناوبراو ڕایگه‌یاند كه ئه‌و واده‌یه‌ی كۆمسیۆن دیاری كردووه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، دوو ملیۆن ده‌نگده‌ر تۆماره‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه، وتیشی: كۆمسیۆن به‌رنامه‌ی نییه واده‌ی تۆماری نوێكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران درێژ بكاته‌وه.
هاوكات زایر سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كورسی كه‌مینه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به دووری زانی هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ردا بێت به‌و پێیه‌ی به یاسا ڕێكخراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە