12 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
دوو مانگه مووچه نه‌دراوه و حكوومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوویش كۆبوه‌وه و هیچ بڕیارێكی پێ نه‌درا
په‌یام
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان كۆتاییهات و له‌باره‌ی مووچه‌وه هیچ بڕیارێك نه‌درا.
له‌كاتێكدا‌كه زیاتر له 60 ڕۆژه موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه و له چاوه‌ڕوانیدا ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم هیچ بریارێكی له باره‌ی واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ت مووچه‌خۆران نه‌دا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام، كۆبونه‌وه‌كه‌ی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو كۆتاییهاتوه و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه كه چاوه‌ڕێی پێشنیازه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بكرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، تاوه‌كو سودانی وه‌ڵامی پێشنیازه‌كان نه‌داته‌وه، هیچ شاندێكی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم ناچێته‌وه بۆ به‌غداد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر خالید شوانی وه‌زیری دادی حكومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، عێراق پێشنیازی خۆی داوه‌ته شاندی هه‌رێم‌و چاوه‌رێی وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ ڕێكه‌وتن‌و ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە