14 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
پزیشكیان یاسای ههڵپهساردنی هاریكاری لهگهڵ ئاژانسی وزهی ئهتۆم واژوو كرد
پهیام
سهرۆككۆماری ئێران، مەسعوود پزیشکیان ئەو یاسایەی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە کە لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە دەرکراوە و، هاریکاریی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هەڵدەپەسێرێت.
بەپێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەڕمی ئێران، پزیشکیان ئەو یاسایەی واژوو کرد، کە ٢٥ی حوزەیران لەلایەن پەرلەمانەوە دەرکراوە و حکوومەت ناچار دەکات هەموو هاریکارییەک لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕابگرێت.
ئەو پڕۆژە یاسایە کە لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە ئامادەکرا و، لە ٢٥ی حوزەیراندا دەنگی لەسەر درا، بە ٢٢١ دەنگ بەڵێ پەسەندکرا و هیچ دەنگێکی ناڕازی لە دژ نەبوو. هاوکات ماددەکانی کۆتایی پڕۆژەکە بە هەمان شێوە بە زۆرینەی ڕەها پەسەندکران.
یاساکە کە حکوومەت ناچار دەکات ڕێگە نەدات چاودێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بچنە ئێرانەوە و، هەموو چالاکییەکانی چاودێری کردن ڕابگرێت، لە ٢٦ی حوزەیراندا لە ئەنجوومەنی پارێزگارانی دەستوور کە دەسەڵاتی کۆتاییە بۆ ئەو یاسایانەی لە پەرلەمان دەردەکرێن، پەسەند کرا. بەمەیش حکوومەت جگە لە جێبەجێکردنی یاساکە، هیچ بژاردەیەکی دیکەی بۆ نەمایەوە.
بەپێی یاساکە، چیدیکە ڕێگە بە هیچ چاودێرێکی ئاژانسەکە نادرێت بچێتە ئێرانەوە، هەروەها پێشکەش کردنی ڕاپۆرت بە ئاژانسەکە سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکان بە تەواوی قەدەغە دەکرێت.
یاساکە ڕێگریی لە حکوومەت کرد هیچ هاریکارییەک لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ڕافائیل گرۆسی بکات، کە بەتایبەتی لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئێرانەوە بە "سیخوڕ" ناوزەند دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە