14 کاتژمێر پێش ئێستا
171 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ ئۆكرانیا ڕاگرت
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری پڕ له موشه‌كی به‌رگریی ئاسمانی و كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی سه‌ربازی ڕاگرت كه له‌سه‌ر ڕێ بوون بۆ ئۆكرانیا، ئه‌مه له‌ترسی ئه‌وه‌ی یه‌ده‌گی چه‌ك له ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م نه‌كات.
گۆڤاری پۆله‌تیكۆ له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن ئێلبریج كۆڵبی سه‌رۆكی سیاسه‌ته‌كانی پنتاگۆن ده‌ركراوه، ئه‌مه‌ش دوای پێداچوونه‌وه‌ی به یه‌ده‌گی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی.
ڕاشیگه‌یاندووه، ئه‌م هه‌نگاوه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا به‌شێك له‌و هاوه‌ن و موشه‌كی به‌رگریی ئاسمانیانه بگه‌ڕێنێته‌وه كه به‌نیاز بووه بۆ ئۆكرانیای بنێرێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌ش كردووه، بڕیاره‌كه له‌سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو دراوه، به‌ڵام ئێستا چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ئۆكرانیا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین هێرشی گه‌وره‌ی موشه‌كی و درۆنی ڕووسیا ده‌بێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە