13 کاتژمێر پێش ئێستا 247 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكا زیانێكی گه‌وره‌ و مه‌ترسیداری له‌ بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كان داوه‌

په‌یام
بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای‌ هێرشه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆسه‌ر بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی‌ ئێران، تاران دانی‌ به‌ زیانگه‌یشتنی‌ گه‌وره‌ به‌ بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كانیدا نا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆ زیانێكی گه‌وره‌ و مه‌ترسیداری پێ گه‌یاندووه‌.
عه‌باس عه‌راقچی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵیی سی بی ئێس وتوویه‌تی: هیچ كه‌سێك به‌وردی نازانێت چی به‌سه‌ر فۆردۆ هاتووه‌، هه‌روه‌ها نازانین تا زیانه‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌ چه‌نده‌ گه‌وره‌ و توندن.
ئاشكراشی كرد، ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ ئێران لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌كات و زیانه‌كان ده‌خه‌مڵێنێت، دواتر ڕاپۆرتێك پێشكه‌ش به‌ حكومه‌ت ده‌كات.
هاوكات دوێنێ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، به‌هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی زایۆنی زیانێكی گه‌وره‌ به‌ر دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران كه‌وتووه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكا زیانێكی گه‌وره‌ و مه‌ترسیداری له‌ بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كان داوه‌

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی هاریكاری له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم واژوو كرد

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌پێی ناوه‌ڕۆكی پێشنیازه‌كه‌ی قه‌ته‌ر بۆ ئاگربه‌ست؛ هه‌شت دیلی زیندوو ئازاد ده‌كرێن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: هه‌فته‌ی ئاینده‌ ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌ست ئه‌نجام ده‌درێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڤیدیۆ.. ساتی ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌ك له‌ شاری نابلس

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: كاتێ دانوستان ده‌كه‌ین گره‌نتی ئه‌وه‌مان پێ بدرێت هێرش نه‌كرێته‌وه‌ سه‌رمان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ده‌رفه‌تێكمان به‌ سوریای نوێ دا به‌ڵام له‌ ئه‌سه‌د خۆشنابین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وێنە.. بە هۆی هێرشی سوپای زایۆنییەوە ٢٠ هاووڵاتی شەهید بوون

سەرەتا