8 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆبۆتەکان دەستبەسەر تۆپی پێدا دەگرن
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
لە
وڵاتی چین بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێ بۆ ڕۆبۆتەکان ئەنجام درا و سەرنجی
زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
لە
چەند ڕۆژی ڕابردوو پاڵەوانێتییەکە بەڕێوە چوو، لە یاریی کۆتایی تیپی ڕۆبۆتی لقی
زانکۆی سینگوایە بە ئەنجامی 5-3 لە تیپی دەریای شاخی زانکۆی کشتوکاڵی چین بردەوە و
پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستهێنا.
یارییەکانی
پاڵەوانێتییەکە لە دوو گێم پێک دەهات و هەر گێمی 10 خولەک بوو، لە نێوان گێمەکان 5
خولەک پشوو هەبوو، هەر تیپێک سێ یاریزانی یاری کردووە، هاندەرێکی بەرچاویش ئامادەی
یارییەکان بوون.
ئەوەی
جێگای سەرنج بوو ڕۆبۆتەکان دوور لە دەستوەردانی مرۆڤ و خۆیان بڕیاریان دەدات چۆن
یاری بکەن و لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە جوڵەیان دەکرد و خوێندنەوەیان بۆ هێڵەکانی
یاریگا و بڕیارەکانی داوەر دەکرد.
ڕووبەڕی
یاریگاکەش درێژییەکەی 14 مەتر و پانییەکەی 5 مەتر بوو تائەوەی لەگەڵ جوڵەی
ڕۆبۆتەکان گونجاو بێت، چیمەنی یاریگاکەش دەستکرد بوو.
سەرپەرشتیاری
خولەکە ئاماژە بەوە دەکات، یاریکردنی ڕۆبۆتەکان هاوشێوەی ئاستی یاریکردنی تیپێکی
منداڵانی پێنچ بۆ شەش ساڵان بووە.
تەنانەت
ڕۆبۆتەکان فاوڵیان گرتووە و ئەو ڕۆبۆتەی کەوتووە وەک یاریزانێکی پێکراو بە
دەستەبەرە براوەتە دەرەوەی یاریگاکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە