6 کاتژمێر پێش ئێستا
80 جار خوێنراوەتەوە
داوای سه‌پاندنی باجی زیاتر به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی تووتن و خواردنه‌وه كحولییه‌كان ده‌كرێت
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پڕۆژه‌یه‌كی سه‌پاندنی باجی به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی تووتن و خواردنه‌وه كحولییه‌كان به ڕێژه‌ی له سه‌دا 50 ڕاگه‌یاند.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پڕۆژه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندوه، كه ئامانجی ئه‌وه‌یه باجی گه‌وره به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی توتن و كحول و خواردنه‌وه گازییه‌كان بسه‌پێنێت به ڕێژه‌ی لانی كه‌م 50% تاوه‌كو ساڵی 2035.
به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه به ڕێژه‌ی 50% ، ده‌توانێت ڕێگری له مردنی پێشوه‌خته‌ی نزیكه‌ی 50 ملیۆن كه‌س بكات له ماوه‌ی نیو سه‌ده‌دا، چونكه ئه‌و به‌رهه‌مانه ڕاسته‌وخۆ به‌شدارن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه نه‌گواستراوه‌كان وه‌ك نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره و شێرپه‌نجه، كه زیاتر له 75%ی كۆی مردنه‌كان له جیهاندا پێكده‌هێنن.
ئامانجی پڕۆژه‌كه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كه‌مكردنه‌وه‌ی مردنه‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و زیادكردنی داهاتی ناوخۆییه.
ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات، كه باجی ته‌ندروستی وه‌ك ئامڕازێكی ئابووری به‌كاربهێنرێت بۆ باشتركردن و دابینكردنی دارایی ناوخۆیی به‌بێ پشتبه‌ستن به به‌خشه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە