8 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
سودانی: هه‌ره‌سهێنانی حكومه‌ت له ئێران ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هۆشداریی ده‌دات له‌وه‌ی هه‌ره‌سهێنانی حكومه‌ت له ئێران ئارامی ناوچه‌كه به ته‌واوی ده‌شوێنێت و بۆشاییه‌كی ئه‌منی گه‌وره دروست ده‌كات.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی بی بی سی به‌ریتانی ڕایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتی ئێران به‌و شێوه‌یه‌ی كه وێنا ده‌كرێت، لاواز نییه، تا خێرایی بڕووخێت، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتێكه كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی قووڵه و لایه‌نگر و پشتیوانێكی زۆری هه‌یه.
سودانی ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كا كه هه‌ر ئاژاوه‌یه‌ك له وڵاتانی دراوسێ بكه‌وێتوه، ناوچه‌كه به گشتی ده‌گرێته‌ووه و كه‌س له‌و ئاگره به‌دوور نابێت، ئاماژه‌شی كرد كه ڕووخانی حكومه‌تی تاران ده‌كرێت ئاسایشی ناوچه‌كه به ته‌واوی بخاته مه‌ترسیه‌وه و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی دروست بكات، له‌به‌ر ئه‌وه عێراق نیگه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه كه شه‌ڕ له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا بڵاوبێته‌وه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژی به‌وه‌شدا كه به‌زاندنی ئاسمانی عێراق له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسڕائیله‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه حكومه‌ته‌كه‌ی خاڵه لاوازه‌كانی ژێرخانی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشانكردووه و ده‌ستیكردووه به كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له كۆریای باشوور و فه‌ره‌نسا، به‌ڵام دوای په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دواییه بڕیاریداوه ده‌ستوبرد بكات له خستنكاریان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە