7 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
عێراق ئایپادی بژمێره‌كانی ڕاپرسی به دیاری داوه‌ته ئوردن و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وتوه‌ته‌وه
په‌یام
به‌خشینی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه پڕۆسه‌ی سه‌رژمێر له عێراق پێ ئه‌نجامدران به ئه‌رده‌ن، ناڕه‌زایه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌فیڕۆدانی سامانی گشتییه و مه‌ترسی ئه‌منیشی هه‌یه.
زه‌هرا به‌جاری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند، "بڕیاری به‌خشینی تابلێته‌كانی سه‌رژمێری، كارێكی قبوڵنه‌كراوه و نایاساییه و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تێچووی ئه‌و ئامێرانه پێنج ملیار دیناری تێپه‌ڕاندووه، و باشتر ده‌بوو به‌سه‌ر دامه‌زراوه حكومه‌ت یان ئه‌و خوێندكارانه‌دا دابه‌شبكرێن كه زۆر پێویستیان پێیه‌تی"
به‌جاری وتیشی: جگه له‌وه‌ی كاره‌كه‌ی به‌فیڕۆدانی سامانی گشتییه‌وه، هاوكات هه‌ڕه‌شه ئه‌منیی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و زانیاری هه‌ستیار له ناو ئامێره‌كاندا هه‌بوون سه‌باره‌ت به سه‌رژمێری گشتی عێراق.
له به‌رانبه‌ردا وه‌زاره‌تی پلاندانان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دووپاتیكرده‌وه ئه‌و تابلێتانه‌ی كه به‌خشراون به ئوردن، خاڵی بوون له داتا و به ته‌واوی بێ ناوه‌ڕۆك بوون، كه ته‌نیا سه‌دا پێنجی ئامێره‌كانه كه له سه‌رژمێری عێراق به‌كار هێنراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە