8 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
قائیمقامییه‌تی سلێمانی: له مانگێكدا ده‌ستمان به‌سه‌ر 26 تۆن مه‌وادی به‌سه‌رچوودا گرتووه
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ده‌ستیان به‌سه‌ر 26 تۆن مه‌وادی به‌سه‌رچوودا گرتووه و 21 شوێنیشیان داخستووه.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵدا 21 شوێنیان داخستووه و سێ حاڵه‌تی دادگا تۆماركراوه و نزیكه‌ی 26 تۆن مه‌وادی ماوه‌به‌سه‌رچووشیان له‌ناوبردوه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی قائیمقامییه‌تی سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كان له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا شه‌ش هه‌زار و 770 سه‌ردانیان بۆ بازار و شوێنه گشتیه‌كانی شاری سلێمانی ئه‌نجامداوه، له‌و سه‌ردانانه‌شدا (127) حاڵه‌تی ئاگاداركردنه‌وه و (452) حاڵه‌تی سه‌رپێچی جۆراوجۆر تۆماركراوه.
له بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه، كه له‌م مانگه‌دا ته‌نیا (3) حاڵه‌تی دادگا تۆماركراوه، (21) شوێنی گشتی و بازرگان‌یش داخراون، ئه‌و شوێنانه‌شی كه رووبه‌ڕووی داخستن بوونه‌ته‌وه به‌هۆی دووباره ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بوونیان بووه، به‌و رێنمایانه‌ی كه پێشتر له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه پێیاندرابوون.
هه‌روه‌ها لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له مانگی حوزه‌یراندا (26) تۆن و (29) كیلۆگرام مه‌وادی ماوه‌به‌سه‌رچوویان به به‌بڕی (61) ملیۆن دینار له‌ناوبردوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە