8 کاتژمێر پێش ئێستا
240 جار خوێنراوەتەوە
سعودیه یه‌كێك بووه له‌و وڵاتانه‌ی به‌شدار بووه له خستنه خواره‌وه‌ی موشه‌ك و درۆنه‌كانی ئێران
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ ڕۆژنامه‌ی (ئیسرائیل هیوم)ی زایۆنیان ئاشكرا كرد، ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ناوچه‌كه به‌شدار بوون له خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و درۆنانه‌ی ئێران به‌ره‌و قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌یناردن، له‌نێویشیاندا، وڵاتی سعودییه، كه به كۆپته‌ری سه‌ربازی له ئاسمانی عێراق و ئه‌رده‌ن ئۆپراسیۆنی ئه‌نجام داوه.
به پێی ڕۆژنامه عیبرییه‌كه، وڵاتی سعودییه جۆرێك له كۆپته‌ری جه‌نگی به‌كارهێناوه، كه سیستمی تایبه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی درۆنی تێدا بووه، بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و درۆنانه به‌كاری هێناوه كه به ئاڕاسته‌ی خاكی فه‌ڵه‌ستینی داگیركراو ڕۆیشتوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وڵاتی ئه‌رده‌نیش به‌شدار بووه له خستنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كان، له بواری ئاسمانی خۆی و به تایبه‌ت له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانییه‌وه و چه‌ندین درۆنی خستووه‌ته‌خواره‌وه، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه، خستنه‌خواره‌وه‌ی هه‌ندێك له درۆنه‌كان له ئاسمانی ئه‌رده‌ن بووه‌ته هۆكاری مه‌ترسی بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته.
ڕۆژنامه‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 12 ڕۆژی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، چه‌ندین وڵاتی وه‌ك به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی و ئه‌رده‌ندا به‌شدارییان له خستنه‌خواره‌وه‌ی درۆن و مووشه‌كه ئێرانییه‌كاندا كردووه، وه هێزه ئاسمانییه‌كان و هێزی ده‌ریایی سیستمی پێشكه‌وتووی وه‌ك پاتریۆت و پادیان چالاك كردووه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌وروپا له و وڵاتانی دیله له ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگرییان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە