7 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان؛ هۆشداری به ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقی دراوه
له عێراق له ڕێی ژماره ته‌له‌فۆنه‌كان، به‌شێك له سیاسیه‌كانی عێراق، په‌یامی هۆشداریان پێ دراوه له‌وه‌ی هه‌ر به ئامانج گرتنێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان وه‌ڵامی قورسی ده‌بێت و داوایان لێكرانه نه‌بنه بوكه‌ڵه‌ی ده‌ستی ئێران.
له‌و باره‌وه سه‌یف ڕه‌عد شاره‌زای بواری ئه‌منی و ستراتیژی بۆ میدیاكانی عێراقی ئاشكرایكرد كه له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه، ژماره‌یه‌كی له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق، له سه‌رچاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه كورته‌نامه به ژماره ته‌له‌فۆنه‌كیانیان گه‌یشتووه و هۆشدارییان پێدراوه له ده‌رئه‌نجامی هه‌ر هێرشێك كه بكرێته سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق.
ڕوونیشیكرده‌وه، په‌یامه‌كان ده‌سته‌واژه‌ی ڕاسته‌وخۆیان له‌خۆگرتوه، له‌وانه "هۆشدارییه‌ك بۆ میلیشیاكانی ئێران، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به خێرایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه".
نامه‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌ڵێت: میلیشیا ئێرانییه‌كان به‌رده‌وامن له دروستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر عێراقییه‌كان، ده‌شڵێت: مه‌بن بوكه‌ڵه به‌ده‌ست ئێرانه‌وه.
به پێی زانیاریه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌یامانه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌نگیشیان پێگه‌یشتووه كه هه‌مان هۆشداریی ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ بوونی هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو كرانه سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق له‌وانه فڕكه‌خانه‌ی كه‌ركوك، پاڵاوگه‌ی بێجی، دهۆك له‌گه‌ڵ سلێمانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە