15 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
ئەردۆغان: چەكدانانی پـەكـەكـە پڕۆسەكە خێرا دەكات و بە وردی چاودێریی دەكەین
پەیام
سەرۆككۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت چاودێریی چەكدانانی پەكەكە دەكەن و دەڵێت: ئەمە هەنگاوەكانی پرۆسەكە خێراتر دەكات.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی كرد و ئاشكرای كرد ئەم هەفتەیە لەگەڵ شاندی دەم پارتی كۆ دەبێتەوە و سكرتێرەكەی وادەی چاوپێكەوتن بە پەروین پوڵدان و شاندی دەم پارتی دەدات. ڕاشیگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆكی توركیا و سەرۆكی دەزگای میت بەشدار دەبن و تاوتوێی پرۆسەی چەكداماڵین دەكەن.
ئەردۆغان دەڵێت: نازناوی توركیای بێ تیرۆر هیچ كێشەیەكی نیە بۆ ئەم پرۆسەیە و ئێستا دەم پارتیش هەمان بۆچوونیان هەیە، پێكەوە ئەم خەباتە بونیاد دەنێین و هەموو گەلی توركیا هاوپەیمان دەبن بۆ بونیادنانی سەردەمێكی نوێ.
سەرۆككۆماری توركیا جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەنگاوەكان بۆ پرۆسەی (توركیایەكی بێ تیرۆر) لەژێر كۆنترۆڵدایە و چەكدانانی پەكەكەش هەنگاوەكان خێرا دەكات.
ڕاشیگەیاند: بەدواداچوون بۆ پرسی داماڵینی چەك دەكەن و دامەزراوە پەیوەندیدارەكانیان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ئاگاداری وردەكارییەكان بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە