05/07/2025 380 جار خوێنراوەتەوە

"ئەگەرى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەكان لە تورکیاوە بۆ سلێمانی هاتووەتە ئاراوە"

پەیام

زیاتر لە دوو ساڵە لەلایەن توركیاوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕاگیراوە و لەئێستادا ئەگەرى دەستپێکردنەوەى ئەو گەشتانە هاتووەتە ئاراوە.

لە سێی نیسان، مانگی چواری ساڵی 2023ـەوە توركیا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕاگرت، ڕۆژی شەشی مانگی یەكی ئەمساڵیش توركیا بۆ جارێكی دیكە قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی درێژ كردەوە.

لەبارەى ئەگەرى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەكان لە تورکیاوە بۆ سلێمانی، عەتا ئەنوەر سەرۆكی یەكێتیی كۆمپانیا گەشتیاری و فڕۆكەوانییەكانی سلێمانی بە پەیامى ڕاگەیاند: پێشبینى دەستپیکردنەوەى ئەو گەشتانە دەکرێت چونکە تائێستا لەلایەن تورکیاوە ئەو سزایە بۆ جارێکى دیکە درێژنەکراوەتەوە، لەکاتێکدا پێشتر هەر شەش مانگ جارێک درێژ دەکرایەوە.

وتیشى "بەهیواین لە رۆژانى داهاتوودا وەک مژدەیەک ئەو هەواڵە بە هاوڵاتییان ڕابگەیەنین کە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە و هەموو لایەک لێى سوودمەند دەبن، چونکە تورکیا وڵاتێکى گرنگە و خوێندکارمان لەوێیە بازرگانمان پێویستیان پێیەتى، ئەو گەشتیارانەى وەک ترانزێت بەکاری دێنن هەموویان لە دەستپێکردنەوەى گەشتەکان سوود مەند دەبن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیلهام ئەحمەد: كەناڵی پەیوەندییمان لەگەڵ دیمەشق هەیە و دەكرێت كێشەكان چارەسەر بكەین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرمانبەرانی زانكۆی كەركووك دژی ڕاگرتنی دەرماڵەى زانكۆییان مانگرتنیان ڕاگەیاند

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ناحیەی سەروچاوە گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی ڕۆژاوای كوردستان بەڕێوەچوو

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتییان: لە خەمساردی حكومەت و نە ناردنى 120 ملیارەكە بێزاربووین

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە كۆبانێ چوار منداڵ به‌ سه‌رما گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و دۆخی مرۆیش ڕوو له‌ خراپبوونه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێوەڕۆكی كۆبوونەوەیەكی ئۆجەلان و لیژنە پەڕلەمانییەكەی توركیا ئاشکراکرا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و سبەینێش ساماڵ دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەزگای نووری حیكمە لە هەولێر دەهەمین پێشانگای كتێبی كردەوە و دوو هەزار ناونیشان خڕانەروو

سەرەتا