05/07/2025 339 جار خوێنراوەتەوە

میسڕ: هەوڵەكانمان بۆ دەستپێكردنەوەی بەپەلەی دانوستانی غەززە چڕ كردووەتەوە

پەیام 

دوای وەڵامدانەوەی حەماس بۆ پێشنیازی ڕێككەوتن و ئاگربەست، میدیای میسڕ دەڵێت قاهیرە هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە بۆ ئەوەی لایەنەكان بگەنە داڕشتنی كۆتایی لەبارەی ڕێككەوتنەكەوە.

میدیای میسڕ لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە ئاماژەی بەوە داوە، وەڵامەكەی حەماس بۆ نێوەندگیرەكان دەرفەتی لەبەردەم دانوستانی ناڕأستەوخۆدا كردووەتەوە و میسڕیش دەستی بە پەیوەندیی چڕ كردووەتەوە لەگەڵ لایەنە جیاوازەكان بۆ ئەوەی بگەنە داڕشتنێك كە هەمووان پێی ڕأزی بن.

هاوكات ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی بڵاوی كردووەتەوە، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاندووە، پشتیوانیی بڕیاری حەماس دەكات بۆ چوونە ناو دانوستانی شێوازی جێبەجێكردنی پێشنیازی ئاگربەست و ڕێككەوتنەوە و چەند تێبینییەكی وردیان داوەتە سەركردایەتیی حەماس. داواشی كردووە گرەنتی بدرێـت بەوەی ئاگربەستی كاتی ببێتە ئاگربەستی هەمیشەیی.
جێی باسە دوێنێ بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، وەڵامی پێشنیازەكەی ئەمریكای لەبارەی ڕێككەوتن و ئاگربەستی 60 ڕۆژەوە ڕادەستی وڵاتانی نێوەندگیر كردووە، وەڵامەكەشی بە ئەرێنی ناو برد. ڕاشیگەیاند: بەوپەڕی جددیەتەوە بەپەلە ئامادەن بچنە ناو دانوستانەوە بۆ شێوازی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا