05/07/2025 385 جار خوێنراوەتەوە

پاش 90 رۆژ گەڕان، كۆتا هەڵمەت بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا بەڕێوە دەچێت

پەیام

پاش 90 رۆژ گەڕان، ئەمڕۆ وەك كۆتا هەوڵ بۆ دۆزینەوەی، بەرگریی شارستانیی سۆران هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی بۆ تەرمی ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵ ئەنجام دەدەن كە لە 5/4/2025ەوە كەوتووەتە ناو ئاوی زێی گەورە لە مێرگەسوور و تاكو ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكیدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران بڵاوی كردووەتەوە كە ئەمڕۆ 5/7/2025، و كۆتا رۆژی مانگی سێیەم لە كارەكانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی، هەلمەتێكی گشتگیر بۆ دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا ئەنجام دەدەن.

بەرگریی شارستانی سۆران ئاماژەی بەوە كردووە كە هەڵمەتەكە بە بەشداری 100 كارمەند و ئەفسەر كە دابەش كراون بۆ (20) تیم گەران بەڕێوە دەچێت و تەواوی توانا مرۆیی و ئامێر و كەرەستەكانیان بەكارخراون.

 ئەم هەلمەتە دەبێتە دواهەمین رۆژی گەرانیان و ئەگەر نەتوانرا بدۆزرێتەوە بە شێوەیەكی فەرمی ئەم كەیسە دادەخەین و كۆتای دەهێنین بە گەران و پشكنینەكانمان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. دایکێکی دووگیان و کۆرپەکەی لە مردن ڕزگار کران

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: حكومەت هەم كارەباكەی كرد بە بازرگانی، هەم مۆلیدەكانیشی خستەوە كار

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم بە بانگەشەی "كەمكردنی داهات" هەڕەشە لەڕێككەوتنی مووچە دەكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجەلان: ئیدی ناكرێت حیساب بۆ كورد نەكرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ حكومه‌تێك له‌ هه‌رێم نایه‌ته‌كایه‌وه‌ وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو بێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەوڵى چارەسەرکردنیداین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێنەری جووتیارانی سەیدسادق: ئەحمەدی حاجی ڕەشید خەمخۆرمانە و پێزانینمان بۆى هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی ئیمراڵی و ئاكپارتی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی پـ.ەكەكەیان تاوتوێ كرد

سەرەتا