2 کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

كەركووك.. دەرچووانی كۆلێژی دەرمانسازی بۆ دامەزراندن ڕژانە سەر شەقام

پەیام

دەرچووانی دەرمانسازی لە كەركووك دژی دانەمەزراندنیان گرد بوونەوە و زۆربەی دەرمانخانەكانی شارەكەش وەك پشتگیرییەك بۆ ماوەی دوو كاتژمێر مانیان گرت، خۆپیشاندەران هۆشداری دەدەن ئەگەر حكومەت وەڵامیان نەداتەوە، هەنگاوی توندتر  دەگرنەبەر.

لە شاری كەركوك، شەقامی پزیشكان بووە مەیدانی ناڕەزایەتی دەرچووانی كۆلێژی دەرمانسازی كە دژی پشتگوێخستنی داواكارییەكانیان بۆ دامەزراندن ڕژانە سەر شەقام.

هاوكات لە هەنگاوێكی كتوپڕدا بۆ هاوسۆزی لەگەڵیان، زۆربەی دەرمانخانەكانی شارەكە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر دەرگاكانیان داخست و كارەكانیان ڕاگرت.

ئەم كێشەیە زیاتر لە 20 هەزار دەرچووی ساڵانی (2023، 2024 و 2025) دەگرێتەوە كە تا ئێستا لەلایەن حكومەتەوە دانەمەزراون.

خۆپیشاندەران داوای وەڵامێكی خێرا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن و جەخت دەكەنەوە، كە مافە یاساییەكانیان پێشێل كراوە.

دەرمانسازە ناڕازییەكان هۆشدارییان دا، كە ئەمە تەنها سەرەتایە و ئەگەر بەدەم داواكانیانەوە نەیەن، لە ڕۆژانی داهاتوودا پەنا بۆ هەنگاوی توندتر و فراوانتر دەبەن تا دەگەن بە مافە دارایی و پیشەییەكانی خۆیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەركووك.. دەرچووانی كۆلێژی دەرمانسازی بۆ دامەزراندن ڕژانە سەر شەقام

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    جووتیارانی كەركووك: گەنمەکانمان وەرنەگیرێن دەرگای سایلۆكان دادەخەین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵ دژی بڕیاری وەستاندنی پلە بەرزكردنەوە لە بەغدا سکاڵاى تۆماركرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەحمەدی حاجی ڕەشید: پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانى هەرێم دەخرێتە پڕۆژە یاسای بودجەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق تاوتوێی دانانی سیستمی بەرگری بۆ كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکشەممە مووچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى گرێبەست دابەشدەکرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    گه‌رمیان.. دوێنێ هاووڵاتییه‌ك كه‌وته‌ ڕووباری سیروانه‌وه‌ و هێشتا گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وامه‌

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ته‌رمی گه‌شتیاره‌ عه‌ره‌به‌كه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌ره‌و زێدی خۆی به‌ڕێ كرا

سەرەتا