2 کاتژمێر پێش ئێستا 128 جار خوێنراوەتەوە

پارێزگاری كەربەلا یەكێك لە شەقامەكانی شارەكەی ناودەنێت هەڵەبجە

پەیام
 
پارێزگاری كەربەلا بڕیاری دا یەكێك لە شەقامە سەرەكییەكانی شارەكەی بە ناوی هەڵەبجەوە بكات.

لە ڕاگەیەنراوێكدا كە لە پەیجی خۆیدا بڵاوی كراوەتەوە، نسێف جاسم خەتتابی پارێزگاری شاری كەربەلا لە باشووری عێراق ڕایگەیاند: وەك پێزانینێك بە هەڵوێستی مرۆییانە و نیشتمانییانەی خەڵكی پارێزگای هەڵەبجەی خۆڕاگر لەگەڵ خەڵكی شاری كەربەلا، بڕیای دا یەكێك لە شەقامە سەرەكییەكانی ناوەندی شارەكە بە ناوی هەڵەبجەوە ناو بنێت.

پێشتریش پارێزگاری كەربەلا بڕیاری دا هەر وەك سوپاس و پێزانین بۆ هاوخەمی و هاوسۆزی خەڵكی پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری لە خنكانی كچێكی شارەكەی لە ئاوى زەڵم بڕیاری دا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی هەڵەبجە بكات.

کچە منداڵێکى ١١ ساڵ بەناوى ڕوقییە ڕافید دانیشتووی کەربەلا، بۆ مەبەستى گەشتیاری 9 ڕۆژ پێش ئێستا گەیشتبوونە ناوچەى هەورامان و لە یەکەم ڕۆژى گەیشتنیان ڕووقیە کەوتبووە نێو ئاوی زەڵمەوە، دواتر لەلایەن خەڵکى هەڵەبجە و هەورامانەوە ماوەى 9 رۆژ گەڕان بۆ تەرمەکەى بەردەوام بوو تاوەکو سەرەنجام دۆزرایەوە و دواتر بەرەو زێدى خۆى بەڕێکرا، بەوهۆیەشەوە پارێزگارى کەربەلا سوپاسى خەڵكی پارێزگای هەڵەبجەى کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 52 خولەک پێش ئێستا

    لەسەدا 96ى هاووڵاتییانى هەرێم دەرمانیان لە دامەزراوە تەندروستییەكان دەستناکەوێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگاری كەربەلا یەكێك لە شەقامەكانی شارەكەی ناودەنێت هەڵەبجە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پلەکانى گەرماى زۆربەى ناوچەکانى هەرێم لەسەرووى 40 پلەوە دەبێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەركووك.. دەرچووانی كۆلێژی دەرمانسازی بۆ دامەزراندن ڕژانە سەر شەقام

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    جووتیارانی كەركووك: گەنمەکانمان وەرنەگیرێن دەرگای سایلۆكان دادەخەین

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵ دژی بڕیاری وەستاندنی پلە بەرزكردنەوە لە بەغدا سکاڵاى تۆماركرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەحمەدی حاجی ڕەشید: پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانى هەرێم دەخرێتە پڕۆژە یاسای بودجەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق تاوتوێی دانانی سیستمی بەرگری بۆ كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم دەكات

سەرەتا