2 کاتژمێر پێش ئێستا 29 جار خوێنراوەتەوە

جووتیارانی كەركووك: گەنمەکانمان وەرنەگیرێن دەرگای سایلۆكان دادەخەین

پەیام

جوتیارانی كەركوك هۆشداری دەدەنە حكومەت و هەڕەشەی داخستنی دەرگای سایلۆكان دەكەن.

ئەمڕۆیش بۆ جارێكی دیكە جوتیارانی كورد و توركمان لە پێش باڵەخانەی بەڕێوبەرایەتیی كشتوكاڵی كەركوك گرد بونەوە و داوایان كرد بەزووترین كات گرفتی وەرگرتی گەنمەكانیان چارەسە بكرێت.

‏ زیاتر لە 200 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پلانن، بەم بڕیارە بێت هیچیان لە جوتیاران وەر ناگیرێت، بۆیە دەڵێن ئەگەر بە نرخی پاڵپشتیكراو گەنمەكەیان لێ وەرنەگرێت، مایە پوچ دەبن.

‏ جوتیاران گردبوونەوەكەیان بە دوا مۆڵەتی خۆیان بۆ بەرپرسانی كەركوك و بەغدا ناو برد و هۆشدارییان لە هەڵوێستی دیكە دا و ڕایانگەیاند گرفتی وەرگرتنی گەنمەكەیان بۆ چارەسەر نەكرێت، بە كۆمەڵ دەچنە بەردەم سایلۆی كەركوك و دەرگاكانی دادەخەن و، پرۆسەكە بە تەواوی ڕادەگرین.

‏هاوكات جوتیارانی كورد نیگەرانن لە كاربەدەستانی كورد لە بەغداد و دەڵێن تاكو ئێستا بەدەم داواكاریەكانمانەوە نەهاتون. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جووتیارانی كەركووك: گەنمەکانمان وەرنەگیرێن دەرگای سایلۆكان دادەخەین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵ دژی بڕیاری وەستاندنی پلە بەرزكردنەوە لە بەغدا سکاڵاى تۆماركرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەحمەدی حاجی ڕەشید: پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانى هەرێم دەخرێتە پڕۆژە یاسای بودجەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق تاوتوێی دانانی سیستمی بەرگری بۆ كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکشەممە مووچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى گرێبەست دابەشدەکرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    گه‌رمیان.. دوێنێ هاووڵاتییه‌ك كه‌وته‌ ڕووباری سیروانه‌وه‌ و هێشتا گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وامه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ته‌رمی گه‌شتیاره‌ عه‌ره‌به‌كه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌ره‌و زێدی خۆی به‌ڕێ كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ته‌رمی گه‌شتیاره‌ عه‌ره‌به‌كه‌ له‌ناو ئاوی زه‌ڵم دۆزرایه‌وه‌

سەرەتا