9 کاتژمێر پێش ئێستا 227 جار خوێنراوەتەوە

"داگیركردنی غـ.ەززە هەلی بەدیلگرتنی سەربازانی زیاتر دەڕەخسێنێت"

پەیام

باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایدەگەیەنێت، "داگیركردنی شاری غەززە دەبێتە كارەساتێكی دیكە بۆ دوژمن، هەلی بەدیلگرتنی سەربازەکانیشیان زیاتر دەکات"


ئەبو عوبەیدە وتەبێژی كەتیبەكانی شەهید عیززەدین قەسسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامیی فەڵەستین (حەماس) ڕایگەیاند: بەرەی بەرەنگاری فەڵەستین لە حاڵەتی ئامادەباشیی و ورەبەرزیدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پلانی داگیركەری زایۆنی بۆ داگیركردنی شاری غەززە و وانەیەكی قورس بە داگیركەران دەدەن.

لە زنجیرەیەك بڵاوكراوەیدا لە تۆڕی تیلیگرام، ئەبو عوبەیدە ڕایشیگەیاند: داگیركردنی شاری غەززە دەبێتە كارەساتێكی دیكە بۆ سەركردایەتی سیاسی و سەربازیی داگیركەر.

لە بەشێكی دیكەی بڵاوكراوەكانیدا ئەبو عوبەیدە ڕایشیگەیاند: سوپای دوژمن بە خوێنی سەربازانی باجی پلانی داگیركردنی غەززە دەدات و بە پشتیوانی خودا هەلی بەدیلگرتنی سەربازانیش زیاتر دەبێت.

وتەبێژەكەی كەتیبەكانی قەسسام ئەوەشی ئاشكرا كرد كە نەتەنیاهوو تاوانباری جەنگ و وەزیرە نازییەكانی بڕیاری كەمكردنەوەی دیلە زیندووەكانیان بۆ نیوە داوە، ئەو وتیشی: دیلەكان لەگەڵ خەباتگێڕەكاندا دەبن لە بەرەكانی جەنگ. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆنگرەیەكی زانایانی ئیسلامی تایبەت بە جەنگی سەر غـ.ەززە لە توركیا بەڕێوەچوو

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا نەخشەڕێیەك بۆ ڕاگرتنی جەنگی سەر غـ.ەززە دەخاتە بەردەم یەكێتیی ئەورووپا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئامارى گیانلەدەستدان بەهۆی برسیكردنەوە لە كەرتی غـ.ەززە تادێت زیاتر دەبێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: هێندەی ناكۆكییە ناوخۆییەكان لە سزا دەرەكییەكان ناترسم

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزێكی سوپای ئـیسرائیل لە غـ.ەززە كەوتنە بۆسەیەكەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    "داگیركردنی غـ.ەززە هەلی بەدیلگرتنی سەربازانی زیاتر دەڕەخسێنێت"

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاژانسە جیهانییەكان و لە ناویاندا رۆیتەرز پاساو بۆ پەلامارەکانى سەر غەززە دەهێننەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا پەیوەندییە بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگرت و ئاسمانی وڵاتەكەیشی لێ داخست

سەرەتا