30/08/2025 1106 جار خوێنراوەتەوە

هۆشداری لەبارەی وەڵامدانەوەی ڕاوێژە تەندروستییەكان لەگەڵ (چات جب بی تی) دەدرێت

پەیام 

شارەزایان لە كۆمەڵەی پزیشكی ئەمریكی هۆشداری لە پشتبەستن بە ڕۆبۆتەكانی ژیریی دەستكرد و لە نێویاندا (چات جی پی تی)  دەدەن لە وەرگرتنی ئامۆژگاری پزیشكی كە لەوانەیە ببێتە هۆی كێشەی تەندروستی مەترسیدار. 

شارەزایان ڕەخنەیان لە پشتبەستنی هەندێك لە بەكارهێنەران بەو جۆرە نموونانە، بەتایبەت كە هیچ تۆمارێكی پزیشكی پشتەبەستوویان لەسەر نەخۆشەكە پێ نییە، كە پێدەچێت كاریگەری لەسەر پێدانی ڕێنماییە وردەكان هەبێت و لە ئەنجامی ئەوەدا ئامۆژگاری هەڵە بدات. 

لای خۆیشیەوە مارگرێت لۆزۆفسكی یاریدەدەری سەرۆكی بەشی داهێنانی تەندروستی لە كۆمەڵەی پزیشكیی ئەمریكی جەختی كردەوە "ئامۆژگارییە پزیشكییەكانی (چات جی پی تی) بە ئامۆژگاری گشتیی دادەنرێن، نەك زانستی و لەوانەیە ڕاوێژكەر تووشی مەترسی بكات بەتایبەت كە داتاكانی ژیریی دەستكرد بەرهەمهێنراوە و ڕاهێنانی لەسەر دەكرێت، بۆیە ئەگەری هەیە وەڵامەكانی هەڵە و سەرلێتێكدەر بن". 

لێكۆڵینەوەیەكیش ئاشكرایكردووە: ڕۆبۆتە بەربڵاوەكانی وەك (جیمینی) و (مایكرۆسۆفت كۆبایۆڵت) دەتوانن پلانی كەمكردنەوەی كێش ئامادە بكەن، بەڵام لە بەدیهێنانی هاوسەنگییدا شكستیان هێناوە. 

پیاوێكی تەمەن 60 ساڵانیش تووشی ژەهراوییبوون بە بڕۆمید بووە و ماوەی چەند هەفتەیەك چووەتە نەخۆشخانەی دەروونی، ئەوەش دوای ئەوەی پشتی بە ڕاوێژەكانی (چات جی پی تی) بەستووە، لەبەر ئەوە شارەزایان هۆشداری لەبارەی بەشداری زانیارییە تەندروستییەكان لەگەڵ ڕۆبۆتەكاندا دەدەن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

  • 28/03/2026

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

  • 20/12/2025

    نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین: له‌ حه‌وت ژنی دوو گیان، یه‌كێكیان توشی شه‌كره‌ی دووگیانیی ده‌بێت

  • 11/12/2025

    پەردە لەسەر چیپێكی مێشكیی پێشكەوتوو كە پەیوەندی لەگەڵ مێشكی مرۆڤ گرێ دەدات لادرا

سەرەتا