1 رۆژ پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
كۆتایی هه‌فته گرووپێكی پارتی كرێكاران چه‌ك داده‌نێن
ڕۆژی هه‌ینی ڕێوڕه‌سمی چه‌كدانانی گرووپێك له چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئۆجه‌لان په‌یامی ڤیدیۆیی هه‌بێت.
ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره پرۆسه‌ی چه‌كدانانی ئه‌و گرووپه‌ی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان رۆژی هه‌ینی به‌ڕێوه بچێت.
به‌پێی ڕۆژنامه‌كه، شاندێكی ده‌مپارتی به مه‌به‌ستی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌كه له توركیاوه دێنه هه‌رێمی كوردستان، پێشتریش ئیبراهیم كاڵن، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا "میت" سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات و ڕێكاره‌كانی چه‌كدانان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی تاوتوێ ده‌كات.
رۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت كه نزیكه له ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئاشكراشی كردووه، به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چه‌كدانانی په‌كه‌كه، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت په‌یامی ئه‌مجاره‌ی ڤیدۆیی بێت.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ئه‌و گرووپه‌ی گه‌ریلاكان له سنووری سلێمانی چه‌كه‌كانیان ده‌سووتێنن، وه‌ك نیشاندانی نیازپاكی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا، هه‌روه‌ها دوو به‌رپرسی باڵای په‌كه‌كه‌یان له‌نێودایه و له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا په‌یامێك بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌نێرن و تیایدا داوا ده‌كه‌ن هه‌نگاوه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ریلاكان بۆ زێدی خۆیان بگرێته به‌ر.
هه‌روه‌ها ئاژانسی میزۆپۆتامیای نزیك له په‌كه‌كه‌ش بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چه‌ندین پارتی سیاسیی و كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و یاسایی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی چه‌كدانانی گه‌ریلاكان ده‌كه‌ن و ده‌یان ڕۆژنامه‌نووسی جیهانیش ڕێوڕه‌سمه‌كه ده‌گوازنه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە