5 کاتژمێر پێش ئێستا
174 جار خوێنراوەتەوە
دوواین زانیاری و ئاماری كوژراو‌و بریندارانی شه‌ڕه‌كه‌ی خه‌بات
به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی شه‌وی ڕابردوو له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و هۆزی هه‌ركی دوو كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕۆژی ڕابردوو له قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، پێكدادانی توند له‌نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و زێره‌ڤانی و چه‌كداره‌كانی خورشید هه‌ركی دروست بوو، ڕووداوه‌كه‌ش كوژراو و برینداری لێ كه‌وتوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی زۆری ئاسایش و زێره‌ڤانی له هه‌ولێره‌وه چوونه قه‌زای خه‌بات به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی خورشید هه‌ركی، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هۆزی هه‌ركی به چه‌ك ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه، بووه هۆی دروستبوونی شه‌ڕ و پێكدادان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 كاتژمێر.
له ئاكامی شه‌ڕه‌كه‌دا گه‌نجێك به‌ناوی مه‌سعود هه‌ركی له‌كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا كوژرا، هاوكات ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایش كوژرا و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام، له ئێستا هێزه‌ئه‌منییه‌كان و ئه‌ندامانی هۆزی هه‌ركی له شارۆچكه‌ی خه‌بای به‌رانبه‌ر یه‌كتر وه‌ستاون، به‌ڵام ته‌قه‌كردن له هه‌ردوولاوه راگیراوه و دۆخه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك ئاسایی بووه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام، وه‌فدێكی باڵای پارتی سه‌ردانی خورشید هه‌ركیی كه‌سایه‌تی دیاری هۆزی هه‌ركییان كردوه و داوای خۆ ڕاده‌ستكردنی به هێزه ئه‌منییه‌كان لێكراوه، به‌ڵام ناوبراو ڕه‌تی كردوه‌ته‌وه و تاوه‌كا ئێستاش خۆی ڕاده‌ست نه‌كردوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە