1 رۆژ پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
ماوه‌ی 641 ڕۆژه بۆردومان و گه‌مارۆ به‌رده‌وامه
له 641ـه‌مین ڕۆژی جه‌نگی قڕكردنی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌دا، بۆردومان و تۆپبارانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون و كه‌مپی ئاواره‌كان به‌رده‌وامه، له به‌یانیی ئه‌مڕۆشه‌وه لانی كه‌م 41 كه‌س شه‌هید بوون.
سه‌رچاوه پزیكشییه‌كان له غه‌ززه باسیان له‌وه كردوه، له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه جه‌سته‌ی زیاتر له 41 شه‌هید و سه‌دان بریندار گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان. 21 شه‌هیدیان له باشووری كه‌رتی غه‌ززه بوون.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی ناسڕ ڕایگه‌یاندووه: له بۆردومانی نزیك ناوه‌ندێكی وه‌رگرتنی ئاواره‌كاندا شه‌ش كه‌س شه‌هید بوون كه سیانیان منداڵ بوون.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا سه‌ركۆنه‌ی بۆردومان و ته‌قه‌ی هێزه‌كانی زایۆنیی كرد له‌و كه‌سانه‌ی چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی خۆراكن، ڕاشیگه‌یاند: نابێ دۆخی غه‌ززه له‌مه زیاتر درێژه بكێشێت.
هه‌روه‌ها خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی كوژران و برینداربوون له نزیك ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی، سیسته‌می ته‌ندروستیی وێرانكراوی هێنده‌ی دیكه تێكداوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە