پێش 3 هەفتە
212 جار خوێنراوەتەوە
به‌غدا.. تاكو ئێستا ڕێكه‌وتن نه‌كراوه و بڕیاری ناردنی مووچه نه‌دراوه
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنەوەى نەوت و کێشەى مووچە نەدرا.
حکومەتى عێراق کارەکانى "هەناردەکردنەوەى نەوت و مووچەى هەرێم" بە لیژنەیەک دەسپێردرێت بۆ چارەسەرکردنى.
به‌پێی ئه‌و ڕه‌شنووسی ڕێكه‌وتنه‌ی كه حكومه‌تی فیدڕاڵی ئاماده‌ی كردووه، ده‌بێت حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو دۆسیه‌ی نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات و هه‌روه‌ها نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ كه كه‌متر نه‌بێت له 100 ملیار دینار مانگانه ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی فیدڕاڵی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مسۆگه‌ر ده‌كات و نرخی نه‌وت و به‌نزین هاوتای عێراق ده‌كات.
ماوه‌ی دوو مانگ زیاتره مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شنه‌كراوه و وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بۆ ناردنی پاره‌ی مووچه داوای پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی ده‌كات كه بریتییه له ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته ناوخۆییه‌كان و ته‌وتین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە