1 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
ناتانیاهۆ له ئهمریكایه و ئێف35ـی توركیا و پرسی ئێران تاوتوێ دهكات
پهیام
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئامادهبوون له مهراسیمی تهرمی لینزی گراهام و ههروهها تاوتوێکردنی پەرەسەندنەکانی جەنگی ئێران و پرسی توركیا گەیشتە واشنتن.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و تیمە ئەمنییەکەی گەیشتنە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆببنەوە تاوەکو لیستێک لە دۆسیە هەستیارەکان تاوتوێ بکەن. ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە جەنگی دژی تاران بە قۆناغێکی یەکلاکەرەوەدا تێدەپەڕێت و دوای هەرەسهێنانی ئاگربەست، دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەکی کاتی بۆردوومانە ئاسمانییەکانی ڕاگرتووە تاوەکو دەرفەت بە دیپلۆماسی بدات. هەروەها بڕیارە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە واشنتن بەشداری لە مەراسیمی کۆچی دوایی سیناتۆر لیندسی گراهام بکات، کە یەکێک بوو لە هاوپەیمانە نزیکەکانی سەرۆکی ئەمریکا و داڕێژەرانی سیاسەتی توندی وڵاتەکە بوو.
ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت ئاشکرای کرد، کە بنیامین ناتانیاهۆ لەم دیدارەدا کۆمەڵێک زانیاریی هەواڵگریی نوێ لەبارەی "چیای کۆڵەنگ" ی ئێران پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ دەکات تاوەکو لە قۆناغی داهاتوودا بڕیاری لەسەر بدرێت. ئەم جووڵە دیپلۆماسی و ئەمنییە نیشانەی قووڵیی هاوکارییەکانی نێوان واشنتن و تەلئەبیبە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییە سەربازییانەی لە ناوچەکەدا دروست بوون، لە کاتێکدا هێشتا هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ کۆتاییهاتنی ململانێکان لە ئارادا نییە. هەردوولا هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ئەم کۆبوونەوانەوە ئاڕاستەی داهاتووی فشارەکان دیاری بکەن، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر واشنتن چەندین بنکەی سەربازی و دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێرانی بە چەکی ورد و دوورهاوێژ پێکابوو.
بهپێی میدیاكانی ئیسرائیل یهكێكی دیكه لهو دۆسیهیانهی كه سهرۆكوهزیرانی ئیسرائیل لهگهڵ سهرۆكی ئهمریكادا تاوتوێی دهكات بریتییه له دۆسیهی پێدانی فڕۆكهی ئێف 35 به توركیا، كه له دواین سهردانیدا بۆ توركیا؛ تڕهمپ ڕهزامهندی نیشاندابوو به گهڕانهوهی توركیا بۆ ناو پڕۆژهی فڕۆكهی ئێف35 و پێدانی ئهو فڕۆكهیه به توركیا كه ئهوهش ناڕهزایهتی ئیسرائیلی لێكهوتهوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە