2 کاتژمێر پێش ئێستا 62 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتى کارەبا: داشکاندنى کرێى کارەبا بەو مەرجەیە هەموو قەرزەکە بە یەکجار بدەیتەوە

پەیام

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی سەدا ٥٠ی قەرزە کۆنەکانی پێش پڕۆژەی ڕووناکی، کە لە ٣ی ئابەوە دەستپێدەکات و مەرجی سوودمەندبوونیش دانەوەی تەواوی قەرزەکەیە بەیەکجار. 

بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتەکە، بڕیارەکە تەنیا قەرزەکانی پێش جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە و لە نێوان ٣ی ئاب بۆ ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٦ کاری پێدەکرێت. ڕێژەی داشکاندنەکە بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی سەدا ٥٠ دەبێت، لە کاتێکدا بۆ هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و حکومی سەدا ٢٥ دیاریکراوە، بەدەر لەو هاوبەشانەی کە فیدەری تایبەتیان هەیە. 

مەرجی سەرەکی بۆ سوودمەندبوون لەم بڕیارە، بژاردنی تەواوی بڕی قەرزە داشکێندراوەکەیە بەیەکجار و بەبێ قیست. وەزارەتی کارەبا ڕێگەی "ئی-پسوولە" ی وەک خێراترین ئامراز بۆ خەرجکردنی پارەکە دیاریکردووە بۆ ڕێگریکردن لە قەرەباڵغی، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە کارمەندانی گەڕۆکی کۆکردنەوەی کرێی کارەبا ناتوانن مامەڵە بەم داشکاندنەوە بکەن. 

بە مەبەستی ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەکە، خزمەتگوزاری پارەدانی کارەبا لە ڕێگەی "ئی-پسوولە" و بنکەکانی فرۆشتنی وزە لە نێوان ٣٠ی تەمموز بۆ ٣ی ئاب بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت. لەبەر ئەوە داوا لە هاوبەشان کراوە پێش وەستانی سیستەمەکە پارەی پسوولەکانی ڕووناکی بدەن. لە قۆناغی داهاتووشدا، سیستەمی ٥٠ ڕۆژە بۆ دانەوەی کرێی کارەبا جێبەجێ دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتى کارەبا: داشکاندنى کرێى کارەبا بەو مەرجەیە هەموو قەرزەکە بە یەکجار بدەیتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٣ درۆن ئاڕاستەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کراوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشی درۆنی کرایە سەر هه‌ولێر، سۆران، خه‌لیفان و ناوچه‌ی شارباژێڕ له‌ سلێمانی

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی هێرشی درۆنییه‌وه‌ ئاگر له‌ گوندی سێناوه‌ له‌ خه‌لیفان كه‌وته‌وه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌سرور بارزانی داوای كرد به‌غداد نه‌وتی زیاتر به‌ هه‌رێم بدات و 120 ملیاره‌كه‌ش كه‌م بكاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی حکومەتى ماوەبەسەرچوو: گرفتی بەنزین بە زوویی چارەسەر دەکەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆڕەك تیلیكۆم قەرزەکانى نەداتەوە مۆڵەتەکەى هەڵدەوەشێنرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جێگرەوەكانی پارساڵی حەج بۆ ساڵی داهاتوو وەك دەرچوو هەژمار دەكرێن

سەرەتا