22 خولەک پێش ئێستا
13 جار خوێنراوەتەوە
بەشی عێراق لە ئۆپێك پڵەس بۆ نزیكە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت بەرزدەكرێتەوە
پەیام
كۆتایی ئەم مانگە ئۆپێك
پڵەس پشكە نوێیەكانی بەرهەمهێنانی ئەندامانی بۆ ساڵی داهاتوو ڕادەگەیەنێت و پێشبینی
دەكرێت بەشی عێراق بۆ نزیكەی پێنج ملیۆن بەرمیل بەرز بكرێتەوە.
نەبیل مەڕسوومی شارەزای
ئابووری ئاشكرای كرد "ڕێكخراوی ئۆپێك پڵەس بە هاوكاری دوو كۆمپانیای ڕاوێژكاری،
«دیگۆلیەر ئاند ماكنۆتۆن» و «شری چاندرا ئینێرجی ئاند داتا پرۆسێسینگ» هەڵسەنگاندنی
توانای زۆرترین بەرهەمهێنانی بەردەوامی ئەندامان و هاوبەشەكانی تەواو كردووە".
بەپێی ئەم هەڵسەنگاندنە،
پشكی بەرهەمهێنان لەسەر بنەمای ئەو توانایە دیاری دەكرێت كە وڵاتەكان بتوانن لە
ماوەی 90 ڕۆژدا پێی بگەن و بۆ ماوەی ساڵێكیش بیپارێزن.
بەپێی زانیارییە تایبەتییەكان،
پشكی عێراق لەم گۆڕانە نوێیە لە لە 4.651 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ 4.920 ملیۆن بەرمیل،
بە واتای زیادبوونی 269 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرز دەبێتەوە، كەواتە بەگشتی پشكی
بەرهەمهێنانی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوون بە كەمكردنەوە ناچارییەكان لە
4.430 ملیۆنەوە بۆ 4.680 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرز دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی شارەزا
ئابوورییەكە، عێراق بەو پشكەی بۆی دیاریكراوە ڕازی نییە و داوای كردووە بۆ شەش ملیۆن
بەرمیل لە ڕۆژێكدا، یان نزیك لەو ئاستە بەرز بكرێتەوە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە ئۆپێك
پڵەس داواكارییەكەی قبووڵ دەكات، یان عێراق ناچار دەبێت بەوەی دیاری كراوە ڕازی بێت،
یانیش ئەوەتا هاوشێوەی قەتەر، ئیمارات و ئەنگۆلا لە ڕێكخراوەكە دەكشێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە