24 خولەک پێش ئێستا 14 جار خوێنراوەتەوە

نرخی زێڕ دابەزینێكی میژووی تۆماركرد و بەپێی پێشبینییەكان زیاتر دادەبەزێت

پەیام  
نرخی جیهانیی زێڕ دابەزینێكی میژووی تۆمار كرد و پێشبینییەكانیش ڕوو لە دابەزینی زیاترن.

ئەمڕۆ 20ی تشرینی دووەمی 2026، نرخی جیهانیی ئۆنسەی زێڕ گەیشتە 3 هەزار و 559 دۆلار و لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بە ڕێژەی 3.62% دابەزیوە.
زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی لە 29ی كانوونی دووەمی 2026 بە 5 هەزار و 595 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك  تۆمار كردووە كە 57.21%  لە نرخی ئێستا بەرزترە، هەروەها نزمترین ئاستی لە 25ی ئابی 1999 بە 251 دۆلار و  71  سەنت  بووە كە 92.9% لە نرخی ئێستا نزمترە.

بەپێی ئەو داتایانەی بڵاو كراونەتەوە ئاراستەی ئێستای بازاڕ نیشانی دەدات كە 70%ی وەبەرهێنەران پێگەی فرۆشتنیان هەیە، شیكارییەكانیش پێشبینی دەكەن لە ساڵی 2026ـدا بۆ خوار سێ هەزار دۆلار دابەزێت و لە پێنج ساڵی داهاتوویشدا لەو مەودایەدا هەڵبەز و دابەز بكات.
بەپێی نرخەكانی ئەمڕۆ لە بازاڕی هەرێمی كوردستان نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 880 هەزار و عەیار 18یش بە 754 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 خولەک پێش ئێستا

    نرخی زێڕ دابەزینێكی میژووی تۆماركرد و بەپێی پێشبینییەكان زیاتر دادەبەزێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 875 هەزار دینارە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 92 دۆلارەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فراوانکردنی پاڵاوگەی نەجەف بەرهەمهێنانی بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرزدەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ نزمترین ئاستی یه‌ك ساڵی ڕابردوودایه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دۆلار گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاستی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا