22 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم: سبەینێ گەرم دەبێت و پلەکانى گەرما دوو پلەى دیکە بەرزتردەبێتەوە
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما دوو پلە بەرزتردەبێتەوە، سبەینێش ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەکانى گەرما دوو پلەى دیکە بەرزتردەبێتەوە، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینى 11-07-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچەکانى باکوورنیمچە هەور دەبێت.
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت.
مەوداى بینین / (9 – 10) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەرزدەبێتەوە بە(2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
سبەى شەممە 12-07-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت .
خێراى با / لەسەر خۆ ( 10– 20 )کم/ک دەبێت.
مەوداى بینین / ( 8 – 9 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا
پلەکانی گەرما / بەرزتر دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە.
هەولێر : 46 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆک : 45 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان :50 پلەی سیلیزی
11-07-2025
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە