16 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
باخچەلی سوپاسی دەمپارتی دەكات و دەڵێت "ئۆجەلان بەڵێنەكەی بردە سەر"
پەیام
دەوڵەت باخچەلی سوپاسی شاندی ئیمڕاڵی دەكات و ڕایدەگەیەنێت: ئۆجەلان بەڵێنەكەی خۆی بردە سەر.
میدیای بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا (مەهەپە) بڵاوی كردووەتەوە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەریەك لە پەروین بوڵدان و ئەحمەد تورك، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی كردووە و سوپاسی كردوون بەرانبەر ڕۆڵی كاریگەریان لە پرۆسەی چارەسەری و چەكدانانی پەكەكەدا.
هاوكات هەژماری فەرمیی مەهەپە لە پێگەی ئێكس پەیامێكی باخچەلیی بڵاو كردووەتەوە كە تیایدا هاتووە، پرۆسەكە قۆناغێك باشی بڕیوە.
باخچەلی كە خاوەنی دەستپێشخەریی چەكدانانی پەكەكە بوو لە پەرلەمانی توركیاوە، هەوڵەكانی دەمپارتیی بەرز نرخاند و وتی "هەوڵەكانیان لە بەرەی هەزار ساڵەدا شوێنی خۆی گرتووە". هەروەها لەبارەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە ڕاشیگەیاندووە: سەركردەی دامەزرێنەری پەكەكە وەك لە پەیامە ڤیدیۆییەكەشیدا دەردەكەوێت، بەڵێنەكەی بردە سەر، لە كاتێكی گونجاودا دووربینیی بۆ هەڕەشە ناوچەیی و جیهانییەكان كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە