20 کاتژمێر پێش ئێستا 155 جار خوێنراوەتەوە

گرووپی یەكەمی گـەریلاكانی پـەكـەكـە لە سنووری سلێمانی چەكەكانیان سووتاند

پەیام 

گرووپی یەكەم لە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لە پارێزگای سلێمانیەوە چەكەكانیان سووتاند.

ئەمڕۆ پارتی كرێكارانی كوردستان لە هەنگاوێكی مێژوودا پڕۆسەی چەكدانانی دەستپێكرد، لەو چوارچێوەیەشدا 30 گەریلای پەكەكە، كە 15 یان پیاو و 15 یان ئافرەت بوون، لە ئەشكەوتی جاسەنە لە نزیك قەزای دوكان لە پارێزگای سلێمانی چەكیان دانا.

گەریلاكان كە ناویان لەخۆیان ناوە (گرووپی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی)، سەرەتا لەسەر سەكۆیەك دادەنیشن و پەیامێك بە زمانی توركی و دواتریش بە زمانی كوردی دەخوێننەوە، دواتریش یەك لە دوای یەك لەسەر سەكۆكە دێنە خوارەوە و چەكەكانیان دەكەنە ناو كورەیەكی ئاگرینەوە و دەیسوتێنن، جۆری چەكەكانیش كڵاشینكۆف و بی كەی سی و ئار بی جی-ن.

چوار ئەندام لەوانەی ئەمڕۆ چەكیان دانا، لە ئاستی سەركردایەتیی پەكەكەدان و یەكێكیان بەسێ هۆزات، هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان، باڵی سەربازیی پەكەكەیە. 

هەنگاوەكەی پەكەكە، وەك هەوڵێكی نیازپاكی لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زییندانیكراوی پەكەكەبوو، هەروەها دوای بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی ئەو پارتە لە 12ی ئایار، هات. پێشبنیی دەكرێت لە جێگەی دیكەی هەرێمی كوردستانیش لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك مەڕاسیمی دیكەی هاوشێوەی بەرێوەبچێت.

شاندێكی باڵای پارتی یەكسانی و دیموكراتیی گەلان "دەمپارتی" لە توركیا و باكووری كوردستانەوە و هاتوون و لە ڕێوڕەسمەكەدا بەشدار بوون، كە هاوسەرۆك و ژمارەیەك بەرپرس و پەرلەمانتاری ئەو پارتە و كەسایەتیی دیاری كوردی تێدا بوو.

سەرەڕای شاندەكەی دەمپارتی، لە ڕێوڕەسمەكەدا ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەرانی حكومەت و لایەنە سیاسییەكان و ڕێكخراو و دامەزراوەكان ئامادە بوون، هەروەها هەواڵی ڕێوڕەسمەكە لەلایەن دەیان میدیاكاری ناوخۆیی و جیهانییەوە گوازرایەوە. نوێنەری كۆمەڵی دادگەریی كوردستانیش لە ڕێوڕەسمەكەدا بەشدار بوو.

میدیای توركیایش بلاوی كردووەتەوە، سبەی شەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا وتارێكی گرنگی دەبێت. كە پێشبینی دەكرێت لەبەرانبەر هەنگاوەكەی ئەمڕۆی پەكەكەدا هەنگاوی یاسایی و دەستووری بگرێتە بەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: گەشبینم بەوەى چەکدانان ببێتە سەرەتایەك بۆ ئاسایشی وڵات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    وێنە.. گروپی یەکەمی گەریلا چەکەکانیان دانا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    باخچەلی سوپاسی دەمپارتی دەكات و دەڵێت "ئۆجەلان بەڵێنەكەی بردە سەر"

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی پلەكانی گەرما لە بەسڕە و گەرمیان دەگاتە 50 پلەی سیلیزی

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ چاککردنى کارەباکەیان، هاووڵاتیانی ناحیەی وەرتێ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرووپی یەكەمی گـەریلاكانی پـەكـەكـە لە سنووری سلێمانی چەكەكانیان سووتاند

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەینێ گەرم دەبێت و پلەکانى گەرما دوو پلەى دیکە بەرزتردەبێتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سلێمانی و پردێ دوو درۆن خرانە خوارەوە

سەرەتا