23 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
لە سلێمانی و پردێ دوو درۆن خرانە خوارەوە
پەیام
لە نزیك بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی 70 لە سلێمانی و لە نزیك سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە پردێ دوو درۆن خرانە خوارەوە.
عەمید ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی فەرماندەیی هێزەكانی 70 ی پێشمەرگەی یەكێتی ڕایگەیاند، كاتژمێری 10 و 45 خولەكی شەوی ڕابردوو فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان چووەتە سەر ئاسمانی هێزەكانیان لە سلێمانی، دواتر تەقەی لێ كراوە و درۆنەكە لە شوێنێكی چۆڵ كەوتووەتە خوارەوە.
هاوكات دژەتیرۆری پارتی ڕایگەیاند، كاتژمێر 1 و 35 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ لە پارێزگای كەركووك تێكشكێندرا و خرایە خوارەوە.
هەریەك لە هێزەكانی حەفتا و دژەتیرۆر ئاماژەیان بەوە داوە، دوو درۆنەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددییان لێ نەكەوتووەتەوە.
جێی ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو لە سلێمانی و فڕۆكەخانەی كەركووك و نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر و كەمپێكی ئاوارەكان لە زاخۆ درۆنی نەناسراو كەوتوونەتە خوارەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە