5 کاتژمێر پێش ئێستا
1405 جار خوێنراوەتەوە
دوو مانگە پارتى هەڕەشە دەکات و لەئێستادا داوای كۆبوونەوەی باڵا لەگەڵ بەغداد دەكات
پەیام
دوو مانگ لەمەوبەر سەرۆكی پارتی هەڕەشەی لە بەغداد كرد كە دواكەوتنی مووچە قبوڵ ناكەن، بەڵام نەك مووچە نەهات دانوستانەكانیش تا ئێستا بێ ئەنجام ماونەتەوە، لە نوێترین هەڵویستیشیدا پارتى داوای كۆبوونەوەی باڵا لەگەڵ بەغداد دەكات.
دوای تەواوبوونی ئەو مۆڵەتی كە میدیای پارتی باسیان لێوە دەكرد كە گوایە بە بەغداد دراوە، پارتی داوای كۆبوونەوەی باڵا لەگەڵ بەغداد دەكات.
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە میدیای پارتی بڵاوی كردووەتەوە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی و ئامادەبوونی هەردوو جێگرەكەی كۆ بووەتەوە، و تاوتوێی كارتەكانی فشار كراوە.
هاوكات باس لەوەیش كراوە لە ئەنجامدا داوا كراوە كۆبوونەوەی هەرێم و بەغداد لەسەر ئاستی باڵا بكرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە سەرۆكی پارتی هەڕەشەی لە بەغداد كرد كە دواكەوتنی مووچە قبوڵ ناكەن، بەڵام دوو مانگ زیاتر بەسەر هەڕەكەشدا تێپەڕی نەك مووچە نەهات دانوستانەكانیش تا ئێستا بێ ئەنجام ماونەتەوە و پارتیش هیچ بژاردەیەكی دیكەی جگە لە داوای گفتوگۆ لەگەڵ عێراق نەدۆزیوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە