4 کاتژمێر پێش ئێستا 130 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدراڵی سبەی لەبارەی سكاڵاكەی كۆمەڵ لە دژی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

پەیام  

دادگای فیدراڵی لەبارەی سكاڵای كۆمەڵی دادگەرییەوە لە دژی خولی شەشەمی پەڕلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و سكاڵاكارەكەش دەڵێت: سكاڵاكە لە پێناو كوردستانێكی بەهێزیی دامەزراوەیی پەڕلەمانییە، نەك دیوەخانی خێڵ و حزب.

بەپێی ئەو كارنامەی دادگای باڵای فیدراڵی بڵاوی كردووەتەوە، سبەی یەكشەممە، لەسەر سكاڵایەكی عومەر گوڵپی نوێنەری كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە ژمارە 88ی فیدڕاڵی 2025 لە دژی سەرۆكوەزیرانی حكومەتی ماوەبەسەرچوو و سەرۆكی پەڕلەمانی دیزاینكراوی هەرێم، كۆ دەبێتەوە.

سكاڵاكە كە لە بەرواری حەوتی ئەم مانگەوە دوا خراوە، داوای چوار خاڵی سەرەكیی لە دادگا دەكات، ئەوانیش: بەپووچەڵ هەژماركردنی دانیشتنی یەكەمی خولەی شەشەمی پەڕلەمانی كوردستان كە لە 2/12/2024 بەڕێوە چوو، بەو پێیەی پەیڕەوی ناوخۆ و یاسای تێدا پێشێل كراوە و دەستەی سەرۆكایەتیی تێدا هەڵنەبژێردراوە.
سكاڵاكە داوای لە دادگای فیدڕاڵییش كردووە "بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەڕلەمانی كوردستان و لێسەندنەوەی تەواوی ئەو ئیمتیازانە بدات كە چەند مانگێكە ئەندامانی پەڕلەمان بەبێ هیچ هۆكارێك وەری دەگرن".

سكاڵاكە داواشی كردووە "دادگای فیدڕاڵی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە نزیكترین كاتدا لە هەرێمی كوردستان ڕابسپێرێت".

لای خۆیەوە عومەر گوڵپی نوێنەری كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كە سكاڵاكەی تۆمار كردووە و ڕایگەیاندووە: سكاڵاكەمان لەپێناو كوردستانێكی بەهێزی دامەزراوەیی پەڕلەمانییە، نەوەك دیوەخانی خێڵ و حزب.

گوڵپی هیوایشی خواستووە "ئەنجامی سكاڵاكە و بڕیاری دادگا، سەرەتای هەنگاوێك بێت بۆ لە دایكبوونی پەڕلەمانێك كە مەڕجەعی باڵا و نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵكی كوردستان بێت و توانای لێپرسینەوەی لە حكومەت هەبێت و كۆتایی پەڕلەمانی دەستەمۆی پارتی و یەكێتی بێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    سۆران عومەر لە كۆبوونەوەی پەرلەمان: عێراق با ڕێکار دژى دەسەڵاتداران بگرێتەبەر نەک مووچەخۆران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو مانگە پارتى هەڕەشە دەکات و لەئێستادا داوای كۆبوونەوەی باڵا لەگەڵ بەغداد دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵی سبەی لەبارەی سكاڵاكەی كۆمەڵ لە دژی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پلەکانى گەرما بە بەرزیی دەمێنێتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا داوای ڕاگرتنى دەستبەجێی هاوكارییەكانی نێوان یەكێتیی ئەورووپا و ئیسرائیل دەكات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: گەشبینم بەوەى چەکدانان ببێتە سەرەتایەك بۆ ئاسایشی وڵات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وێنە.. گروپی یەکەمی گەریلا چەکەکانیان دانا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    باخچەلی سوپاسی دەمپارتی دەكات و دەڵێت "ئۆجەلان بەڵێنەكەی بردە سەر"

سەرەتا