4 کاتژمێر پێش ئێستا 416 جار خوێنراوەتەوە

سۆران عومەر لە كۆبوونەوەی پەرلەمان: عێراق با ڕێکار دژى دەسەڵاتداران بگرێتەبەر نەک مووچەخۆران

پەیام

سۆران عومەر سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەریی لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا ڕایگەیاندووە: بە هۆکاری ڕادەست نەکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ، خەڵکی هەرێمی کوردستان کە هاوڵاتی عێراقن موچەی دوو مانگیان پێ نەدراوە.

پرسیاری ئەوەشى کردووە: بۆچی حکومەتی فیدراڵ ڕێکاری یاسایی ناگرێتەبەر دژی ئەوانەی نەوت و داهاتی ناوخۆ ڕادەستی دارایی ئیتحادی ناکەن و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سزا دەدات؟

سۆران عومەر باسى لەوەشکردووە ئایا ئێوە کە پەرلەمانتارن ڕازی ئەبن ئەگەر کێشە لەنێوان حکومەتی خۆجێی بەصرەو ئەنبار هەبێت لەسەر داهاتی گومرگ و باج موچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو پارێزگایە ببڕدرێت؟

جەختى لەوەشکردووەتەوە: ئەمەی حکومەتی عێراقی کردویەتی بەرامبەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سزادانی موچەخۆرانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاترلە پێنج هەزار هاووڵاتی هەرێم کۆچیان بۆ دەرەوە کردووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆران عومەر لە كۆبوونەوەی پەرلەمان: عێراق با ڕێکار دژى دەسەڵاتداران بگرێتەبەر نەک مووچەخۆران

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو مانگە پارتى هەڕەشە دەکات و لەئێستادا داوای كۆبوونەوەی باڵا لەگەڵ بەغداد دەكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵی سبەی لەبارەی سكاڵاكەی كۆمەڵ لە دژی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پلەکانى گەرما بە بەرزیی دەمێنێتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا داوای ڕاگرتنى دەستبەجێی هاوكارییەكانی نێوان یەكێتیی ئەورووپا و ئیسرائیل دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان: گەشبینم بەوەى چەکدانان ببێتە سەرەتایەك بۆ ئاسایشی وڵات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وێنە.. گروپی یەکەمی گەریلا چەکەکانیان دانا

سەرەتا