5 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پلەکانى گەرما بە بەرزیی دەمێنێتەوە
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمرۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بە بەرزیی دەمێنێتەوە، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 12- 07- 2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت. لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا.
خێراى با / مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت.
سبەی یەکشەممە 13- 07- 2025
کەش/ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت. لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو.
خێراى با / مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی
دهۆک : 46 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 46 پلەی سیلیزی
سۆران : 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 49 پلەی سیلیزی
2025-07-12
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە